خۆبەڕێوەبەری
ڕواڵەت
خۆبەڕێوەبەری (بەئینگلیزی: Self-governance) چەمکێکی واتاییە کە بەسەر چەندین پلەی ڕێکخراویدا جێبەجێ دەبێت. خۆبەڕێوەبەری دەشێت ئاماژە بێت بۆ کردەی تاکەکەسی یان خێزانیی بەڵام لەئێستادا باوترە بەوەی کە ئاماژەیە بۆ پلەیەکی بەرزتر لە چالاکیی، بۆ نموونە پیشە، پێکھاتەی پیشەسازی، ئایین و ڕێکخراوی سیاسی (کە زۆربەی جار وەک حکوومەتی خۆماڵی ئاماژەی پێ دەکرێت)، ھەروەھا ھەرێمی ئۆتۆنۆمی و وڵاتی نەتەوەییش دەگرێتەوە کە ھەندێک مافی سەروەریان ھەیە. خۆبەڕێوەبەری ئەکەوێتە نێو دەقێکی گەورەتر کە فەرمانڕەوایی و ھەندێک پرەنسیپە وەک ڕەزامەندیی فەرمانڕەوا، و دەشێت ڕێکخراوی قازانجنەویست و حکوومەتی کۆمپانیاییش بگرێتەخۆ.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |