خوێن
ڕواڵەت
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
خوێن یان خین[١] (بە ئینگلیزی: Blood)[٢] بەستەرە شانەیەکی شلە کە لە ناو لولەخوێنیەکانی لەشی مرۆڤدا بە ھۆی کاریگەری پۆمپی دڵەوە دەگەڕێت. ئەرکی سەرەکی ئەم تەوشە ئەوەیە کە ئۆکسجین کە سووتەمەنی ڕەسەنی خانەکانە، بە دەستیان بگەیێنێت و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە پاشەڕۆی ئەم مێتابۆلیسمەیە لە خانەکە دوور دەخاتەوە. خوێن لەبەشێکی شل پێکدێت کە پلازمایە (%٥٥ی قەبارەی خوێنە) بەشەکەی دیکەشی خانەکانی خرۆکەی سوور و خرۆکەی سپی و پەرەکانی خوێنە (%٤٥) لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوو نزیکەی ٤–٥ لیتر خوێنی تێدایە هەر لیترێکیش دوو بتڵ خوێنە .
خانەکانی خوێن
[دەستکاری]- خرۆکەی سوور
- خرۆکەی سپی
- نۆترۆفیلەکان
- بازۆفیلەکان
- مۆنۆسیتەکان
- ماکرۆفاژەکان
- لەنفۆسیتەکان
- لەنفۆسیتی بی
- لەنفۆسیتی تی
- کۆمەڵەی تی
- بکوژە خانەی تی
- پلاتێلێت
بنەماکانی خوێن (مادەکانی ناو خووێن)
[دەستکاری]لە ناو خوێن دا ھەندێک ماددەی گووناگوون ھەن کە ھەرکام لەم بنەمانە ئەرکی خۆیان ھەیە و یان بەرھەمی ئەرکێکن کە ڕژاونەتە ناو خوێن. بۆ نموونە دەتوانین ئەم بنەمانە ناو ببەین:
- ئوکسجین
- دوانە ئۆکسیدی کاربۆن
- گلۆکۆز
- ترشە چەوری
- ئەو بنەمانەی بۆ گیرسانەوەی خوێن پێویستن وەکو:
- فاکتۆری ١٣٬١٢٬١١٬١٠٬٩٬٨٬٧٬٥٬٣
- ترۆمبۆپلاستین، ترۆمبین
- ڤیتامین k
- فایبرین، فایبرینۆجین
- ھۆرمۆنەکان
- تری گلیسرید
- کۆلێستڕۆڵ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «خین»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ «What are Platelets and Why are They Important?». www.hopkinsmedicine.org (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە خوێن تێدایە. |
بڕوانە خوێن لە ویکیفەرھەنگ، ویکیفەرھەنگی ئازاد. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خوێن تێدایە. |
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Blood on In Our Time at the BBC
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |