جۆن داڵتۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆن داڵتۆن
لێدوان=
لەدایکبوون(٦ی سیپتێمبەری۱۷٦٦) بەریتانیا
مردن(۲۷ی جولای ۱۸٤٤) لەتەمەنی (۷۷)
مانچستەر،بەریتانیا
نەتەوەبەریتانی
قوتابییە دیارەکان(جەیمس پریسکۆت جوڵی)
خەڵاتەکانی(Royal medal)

جۆن داڵتۆن (بەئینگلیزی|John Dalton); لە (٦ی سێپتێمبەر) ۱۰ساڵ بەر لەڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئەمریکا لە بەریتانیا ساڵی (۱۷٦٦) لەدایک بووە. بنەماڵەکەی بنەماڵەیەکی گوندنشین بوون کەلە کەلاوەییەکدا دەژیان.

ژیانی[دەستکاری]

منداڵی[دەستکاری]

جۆن لە سەردەمی منداڵیدا هاوڕێ لەگەڵ براکەی هاوڕێ وبراکانی لە کێڵگەیەکدا کاریان کرووە و لە دوکانی باوکیان لەچینینی جلوبەرگدا یارمەتی ئەویشیان دەدا. سەرەڕای دابینبوونی ڕێژەیەکی کەم لەپێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان، ئەوان بنەماڵەیەکی هەژاربوون، زۆربەی کوڕانی هەژار لەم سەردەمەدا لە خوێندن بێبەشبوون، بەڵام جۆن توانی بە خۆش سانسی لە خوێندنگەیەکی نزیک لە شوێنی لەدایکبوونی بخوێنێت. ئەو زۆر هۆگری فێربوون بوو. مامۆستاکانیش ئەویان بۆ ئەو کارە هاندەدا. لەتەمەنی ۱۲ساڵیدا ناوبراو یەکەمین خوێندنگەی خۆی لەشارێکی نزیکی نیشتەجێ بونەکەی کردوە بەڵام بەهۆی کەمبونی پارەکەی ناچاربووە دایبخات و لە مەزراری پوری (خوشکی باوکی)دا کاربکات. ۲ساڵ دواتر هاوڕێ لەگەڵ براگەورەکەی و یەکێک لە دۆستەکانی خوێندنگەکەیان لە ("کەنداڵ")ی بریتانیا کردووە و دەستی کرد وتنەوەی زمانی ئینگلیزی ، یۆنانی ، فەرەنسی و ۲۱ تەوەرەی زانستی و بیرکاری.

کارەکانی[دەستکاری]

جۆن خەریکی ناسینی سروشت و کەش و هەوای دەورووبەری خۆی بوو و خەریکی کۆکردنەوەی پەپولەکان بووە. جۆن واستۆن هەستی بەوەکردوە کە ناتوانێ رەنگەکان لێک جیابکاتەوە و تایبەتی چوو بۆ مانچستەر و لە کۆلێژێکی نوێ دەست بەکار بوو، هەرلەوێ لەگەڵ جموجۆڵی گازەکان ئاشنابوو. ئەو بیری لەتوخم و پێکهاتە جۆراوجۆرەکان و چۆنیەتی دروستبوونیان دەکردەوە. جۆن بۆچونێکی هەبوو کەبە پێی ئەو بۆچوونە هەر توخمێک لەئەتۆم(گەردیلە)ی جیاواز پێکهاتووە و زۆربەی توخمەکان لەگەڵ یەکتری جیاوازییان هەیە، چونکە ئەتۆمەکانی بونیات نەری هەر کەمێکیان، لەگەڵ ئەوەی دی جیاوازە. ئەو بیری دکردەوە کە هەرتوخمێک کێشێکی تایبەتی هەیە، چونکە لە ئەتۆمی جۆراوجۆر (گەردیلەی جیاواز)پێکهاتووە. لە ساڵی (۱۸۰۸) جۆن داڵتۆن کتێبێکی بەناوی "سیستەمێکی نوێ لەکیمیا" دا بڵاوکردەوە کەلەودا کێشی زۆربەی گەردیلە ناسراوەکانی کۆکردبوەوە. ئەو ڕێژەیە کە جۆن حسابی کردبوو ، زۆر دروست نەبوو، بەڵام بنەمایەک بوو بۆ خشتەیەکی پێشکەوتوو.

سەرچاوە[دەستکاری]

کتێبی ژیاننامەی ناوداران.