تەلەڤیزیۆنی پلەیستەیشن
تەلەڤیزیۆنی پلەیستەیشن (بە ئینگلیزی: PlayStation TV) مایکرۆکۆنسۆڵێکە[١][٢] و وەشانێکی نادەستە لە کۆنسۆلی دەستی یاری پلەیستەیشن ڤیتا. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە ژاپۆن و لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە ئەوروپا و ئوسترالیا بڵاوکرایەوە.[٣] بە کۆنتڕۆڵکەری دواڵشۆک ٣ یان دواڵشۆک ٤ کۆنتڕۆڵ دەکرێت، تەلەڤیزیۆنی پلەیستەیشن دەتوانێت زۆرێک لە یاری و ئەپەکانی پلەیستەیشن ڤیتا لە ڕێگەی کارتێژی فیزیکی یان لە ڕێگەی پلەیستەیشن ستۆرەوە دابەزێنێت. بەڵام ھەموو ناوەڕۆکەکە لەگەڵ ئامێرەکەدا ناگونجێت، چونکە ھەندێک تایبەتمەندی وەک ژیرۆسکۆپ و مایکرۆفۆن لەسەر پلەیستەیشن ڤیتا بەردەست نین. بەڵام تەلەڤیزیۆنی پلەیستەیشن دەتوانێت تاچ ئینپوت بۆ تاچپادی پێشەوە و دواوەی ڤیتا وەربگرێت بە بەکارھێنانی کۆنترۆڵکەری پلەیستەیشن ٣ و پلەی ستەیشن ٤. لە ژاپۆن تەلەڤیزیۆنی پلەیستەیشن ئەو ناوە بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٤ بە کیۆسکەکانی فرۆشتنی تاکەکەسی پلەیستەیشن ٣ درا، کە یەکەیەکی پلەیستەیشن ٣ و شاشەی LCD و ژمارەیەک کۆنترۆڵکەری لەخۆگرتبوو.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://www.forbes.com/sites/erikkain/2013/09/09/sony-announces-100-playstation-vita-tv-micro-console/
- ^ https://www.engadget.com/2013-09-18-playstation-vita-tv-hands-on.html
- ^ https://www.gamespot.com/articles/gamescom-2014-playstation-tv-launches-in-october-b/1100-6421682/
- ^ https://www.ign.com/articles/2006/10/26/sonys-playstation-tv
- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ژاپۆن
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەلەڤیزیۆنی پلەیستەیشن تێدایە. |