ڕووداوی داڕمانی کۆپیاپۆ ٢٠١٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆپیاپۆ کانێکی دەرھێنانی کانزاییە دەکەوێتە ناوەڕاستی بیابانی ئەتەکاما لە چیلی ،

شوێنی ڕووداوەکە لەگەڵ ئامرازەکانی کونکردنی خاک.

 ڕووداوی داڕمانی کۆپیاپۆ لە ٥ ئۆگستی ٢٠١٠ ڕووی دا بەھۆی داڕمانی چینەکانی ژێڕزەوی لە مس و زێڕ،ئەم کانە کەوتۆتە ناوچەی کۆپیاپۆ ھەربەم ھۆیەوە ئەم ناوەی ھەڵگڕتووە،لەئاکامی ئەم داڕمانە ٣٣ کرێکاری کانەکە  لەھۆینەکانی ژێڕ زەوی گیریان خواردبوو،بە قوڵی ٧٠٠ مەتر بۆ خواڕەوە.

دوای بڵاوبونەوەی ھەواڵەکە ،کارمەندانی فڕیاگوزاری ھەوڵی ڕزگارکردنیان دا،بەڵام بێ ھیوا بوون دوای شکست ھێنانیان لە ھەوڵەکانیان،لە ٢٢ ئۆگست تێبینی ئەوەیان کرد کە ھەر٣٣ کرێکارە گیرخواردوەکان لەژیان دا ماون .

دوای دوو مانگ لە ھەوڵ دان دڵنیا بوونەوە کە سەرجەم کرێکارەکان تاوەکو ئەمڕۆ لە ژیان دا ماون ،بەپاڵەپەستۆی کەس وکاری کرێکارەکان وڵات ھاتە سەرخەت و ھەوڵەکان چڕتر کرانەوە لە ١٣ ئۆکتۆبەری ٢٠١٠ توانڕا چینەکانی خاکەکە ببڕدرێت و بگەنە کرێکارەکان لە ١٤ ئۆکتۆبەر توانڕا یەکەم کرێکار ڕزگاربکرێت ،بەھۆی گالیسکەیەکی تایبەتی لولەییەوە کەلەسەری نوسرابوو فینێکس Fenix ،توانرا ھەر ٣٣ کرێکارەکە ڕزگاربکەن ،بەڵام ھەر ھەمویان باری تەندروستیان ناجێگیربوو.

ئەمەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]