شارۆچکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شارۆچکەی لیمگۆ، ئەڵمانیا.

شارۆچکە (بە ئینگلیزی: Town) شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤە گەورەترە لە گوند و بچوکترە لە شار، پێناسەی قەبارەی "شارۆچکە" تاڕادەیەکی زۆر جیاوازە لە بەشەکانی جیھاندا.

جۆرەکانی شارۆچکە[دەستکاری]

بە پێی پێشنیاری جوگرافیناسی ئوستڕاڵی تۆماس تایلۆر، شارۆچکەی پۆڵین کرد بەپێی تەمەن و شێوازی بەکارھێنانی زەوی. شارۆچکەی بە پێنج جۆر دیاری کرد:[١]

  • شارۆچکەی ساوا، لەگەڵ ناڕوونی دابەشکردنی ناوچەدا.
  • شارۆچکەی لاو، کە ھەندێک ناوچەی بازرگانی بچوک گەشەی کردووە.
  • شارۆچکەی ھەرزەکار، کە ھەندێک کارگەی تیا دەرکەوتووە.
  • شارۆچکەی زوو پێگەیوو، جیاکردنەوەی ماڵ بەپێی چینی کۆمەڵایەتی.
  • شارۆچکەی پێگەیوو، جیا کردنەوەی ناوچەی پیشەسازی و بازرگانی لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ Goodall, B. (1987) The Penguin Dictionary of Human Geography. London: Penguin.