شەپۆلی ڕادیۆیی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی 44 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q4262
ب + {{ناکۆکیی نێوانویکی}}
ھێڵی ٢١: ھێڵی ٢١:


[[es:Radiofrecuencia]]
[[es:Radiofrecuencia]]

[[lt:Radijo banga]]
{{ناکۆکیی نێوانویکی}}
[[vi:Sóng radio]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٣٠، ١٦ی ئایاری ٢٠١٣

گواستنەوەی شەپۆلەکان لە مانگە دەستکردەکانەوە بۆ زەوی کە بەشێکیان پێکهاتوون لە شەپۆلی ڕادیۆیی

شەپۆلی ڕادیۆیی (بە ئینگلیزی : Radio Waves) مەودایەکی بەرفراوان لە شەپۆلەکانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی دەگرێتەوە. شەپۆلە ڕادیۆییەکان ئەو شەپۆلە کارۆموگناتیسیانە دەگرێتەوە کە دریژترین درێژی شەپۆلیان هەیە یان ئەوانەی کە کەمترین لەرەلەریان هەیە ، لە نێوان هەموو شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکاندا. شەپۆلە ڕادیۆییەکان لە ڕاستیدا هەموو شەپۆلێکی کارۆموگناتیسی کە درێژی شەپۆلەکەی گەورەتر بێت لە (٣٠سم) بێت. شەپۆلە ڕادیۆییەکان بەکاردێت بۆ پەخشکردنی نیشانە ڕادیۆییەکان و نیشانە تەلەفزیۆنییەکان.

درێژی شەپۆلە ڕادیۆییەکان لە نێوان تیرەی تۆپێکی پێ و درێژی یاریگایەکی تۆپی پێدا دەبێت. لەبەر ئەوەی ئەم شەپۆلانە کە درێژی شەپۆلیان زۆرە دەتوانن با ئاسانی بە دەوری تەنەکاندا بگوازرێنەوە ، بۆیە بۆ ناردنی زانیاری بۆ شوێنە دوورەکان گونجاو دەبن. لە هەر وڵاتێکدا دەستەیەک پسپۆڕ ناوچەکانی یان پشتوێنەکانی درێژی شەپۆلەکان دیاری دەکەن کە ئێزگەکان دەتوانن لە بڵاوکردنەوەی ڕادیۆیی و تەلەڤیزیۆنیدا بەکاری بهێنین.[١]

تەنە زۆر دوورەکانی قوڵایی بۆشایی ئاسمان شەپۆلی ڕادیۆیی دەردەکەن. لەبەر ئەوەی ئەم شەپۆلانە دەتوانن بەناو بەرگە هەوای زەویدا بڕۆن ، بۆیە زانایان هەوایی زۆر گەورە لەسەر زەوی بەکاردێنن بۆ وەرگرتنی ئەم شەپۆلانە ، ئەمەش یارمەتی زاناکان دەدات بۆ ئەوەی لە گەردوون تێبگەن.[٢]



سەرچاوە


پەراوێزەکان

  1. ^ کتێبی فیزیای پۆلی ١٢ی زانستی
  2. ^ کتێبی فیزیای پۆلی ١٢ی زانستی