تانگ ین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تانگ ین

یەکێک لە چوار مامۆستاکە
لەدایکبوون١٤٧٠
مەرگ١٥٢٤ (تەمەن ٥٤)
پیشەشاعیر، وێنەکێش، خۆشنووس


تانگ ین (بە چینی:唐寅، لەدایکبووی ١٤٧٠ بۆ ١٥٢٤) وێنەکێش، شاعیر، خۆشنووسی ئیمپراتۆریەتی مینگ بوو ھەروەھا وێنەکێشێکی کاریگەر بوو، ئەگەرچی لە سەردەمی ئیپمراتۆریەتی مینگ لەدایکبوو، زۆربەی وێنەکانی، بەتایبەتی ئەوانەی خەڵک، دوبارە وێنەیان بۆ کێشرایەوە

تانگ ین یەکێک بوو لە بەناوبانگترین وێنەکێشەکان لە مێژووی ھونەری چین، یەکێک بوو لە چوار مامۆستاکەی ئیمپراتۆریەتی مینگ (مینگ سی جیا) کە لە ناویاندا شێن ژۆو، وێن ژێنگمینگ، چیو ینگ بوون جگە لە کاری وێنەکێشانیش ھەروەھا شاعیرێکی بەھرەمەندی سەردەمی خۆی بوو، بەیەکەوە لەگەل وێن ژێنگمینگ، ژو یونمینگ، سو ژێنگچینگ، بە "چوار مامۆستاکەی ناوچەی وو ژۆنگ" ناسراون

یەکێک لە چیرۆکەکانی کە لە فۆلکلۆری چینی بەناوبانگە، " دەکەوێتە خۆشەویستی لەگەل کچێکی بەندە، کە چاوی بە کچەکە دەکەوێت لەناو بەلەمێکی فەرمانبەرێکی پلەبەرزی حکومەتدایە و بە سوژۆو تێدەپەڕێت و ڕێدەکات، دواتر خۆی وەک بەندە دەفرۆشێت بەم فەرمانبەری حکومەتە تا بتوانێت بە کچەکە بگات، دواتر بە یارمەتی ھاوڕێکانی سەرکەوتوو دەبێت لە ڕزگارکردنی کچەکە و ھێنانەوەی بۆ ماڵەکەی خۆی" ئەم چیرۆکە بووەتە ھۆی سیناریۆی "سێ وشەکە" لەلایەن فێنگ مێنگلۆنگ بنووسرێتەوە و شانۆی سێ زەردەخەنەکە بەرھەم بھێنرێت

تانگ ین قوتابیەکی ناوازە بو، ھاوڕێ ھاوپۆلەکانی بریتی بوون لە شێن ژۆو، وو کوان، ژو یونمینگ، لە ١٤٩٨ تانگ ین یەکەم بوو لە تاقیکردنەوەی پارێزگای نانجینگ، وە پلەی دووەمی ھێنا لە تاقیکردنەوەی شاھانە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]