بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئایپاد (نەوەی دەیەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئایپاد
لقیئایپاد
لە پێشئایپاد
دروستکەرفۆکسکۆن
پەرەپێدەرئەپڵ
سیستمی پشتگیریکراوiPadOS 16
وێبگەhttps://www.apple.com/ipad-10.9
بەرواری ڕاگەیاندن١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

ئایپادی نەوەی دەیەم کە بە شێوەیەکی نافەرمی بە ئایپاد ١٠ ناسراوە (بە ئینگلیزی: Ipad. 10th Generation) کۆمپیوتەرێکی شێوە تابلێتە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ وەک جێنشینی ئایپادی نەوەی نۆیەم پەرەی پێدراوە و بەبازاڕ کراوە.[١][٢][٣][٤] لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا و لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە. دیزاینی ئایپادی نەوەی دەیەم نزیکتر لە مۆدێلی ئایپاد ئێر و پرۆی ئاست بەرزتر دەچێت، لێوارەکانی تەختترن و دوگمەی ماڵەوە (ھۆم)ی نییە. بە ڕەنگی زیو و شین و پەمەیی و زەرد بەردەستە.[٥][٦] ھاوشێوەی ئایپاد ئێر، خاوەنی شاشەیەکی ١٠٫٩ ئینجە بە قەبارەی ٢٣٤٠ بە ١٦٤٠. ئایپادی نەوەی دەیەم پڕۆسێسەری ئەی ١٤ بایۆنیک بەکاردەھێنێت، پێشتر لە ئایپاد ئێری نەوەی چوارەم و ئایفۆن ١٢ لە ساڵی ٢٠٢٠دا بینرا، چیپەکەی سی پی یوی ٦ ناوەکی و جی پی یوویی ٤ ناوەکی و بزوێنەری Neural Engine 16 ناوەکی ھەیە.[٧][٨] ئایپادی نەوەی دەیەم خاوەنی کامێرای گۆشە فراوانە بە قەبارەی ١٢ مێگاپێکسڵ کە ڕووی لە دواوەیە و دەرچەی ƒ/١٫٨ و پشتگیری تۆمارکردنی ڤیدیۆی فۆڕ کەی ھەیە. ئایپادی نەوەی دەیەم پشتگیری لە پێنووسی ئەپڵی نەوەی یەکەم دەکات، ھەروەھا دەبێت ئەداپتەری کێبڵی USB-C بۆ ڕووناکی بەکاربھێنرێت بۆ جووتکردن و شەحنکردنەوەی.[٩][١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Todd، Haselton (١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «Apple announces new iPad Pros, redesigned regular iPad, and updated Apple TV 4K». CNBC. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Richard، Priday (١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «iPad 10.9-inch release date, price, design and colors». Tom’s guide. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ «Apple unveils completely redesigned iPad in four vibrant colors». Apple. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ «iPad 10.9». Apple. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Ulanoff، Lance (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «iPad 10.9 (2022) review». TechRadar (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ Seifert، Dan (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «Apple iPad (10th gen) review: stuck in the middle». The Verge (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ «iPad (2022, 10th gen) review: A great tablet that most people can skip». CNN. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ^ Seifert، Dan (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «Apple iPad (10th gen) review: stuck in the middle». The Verge (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ Porter، Jon (١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «Apple's new iPad only supports the old Apple Pencil — and needs an adapter to do so». The Verge (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. ^ Peters، Jay (١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «Apple's Magic Keyboard Folio for the new iPad has a 14-key function row». The Verge (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.