ئاڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای ھەندێک وڵات لە نەتەوە یەکگرتووەکان

ئاڵا[١] نیشانی پارت، دەزگا یان وڵاتە، کە زۆرتر لەسەر پەڕۆ یان کاغەز بە شێوازێکی ڕەنگاوڕەنگ دروست دەکرێ. لە کۆندا، ئاڵا نیشانەی یەک ڕیزی و جیا کردنەوە لە شەڕدا ھەژمار دەکرا.[٢] ھەروەھا نیشانەی سەربەخۆیی نەتەوەیە، و ھەر دەوڵەتێک و نەتەوەیەک چەند ڕەنگێکی تایبەتی خۆی ھەیە، ھەر ڕەنگێکیش باس لە شتێک دەکات و مانای خۆی ھەیە.[٣]

مێژوو[دەستکاری]

پێشوونەی کەڵک وەرگرتن لە ئاڵا لەناو گەل و ئێلەکاندا، چ لە کاتی شەڕ و چ لە کاتی خۆشی و ئاگر بەسدا، بۆ سەردەمێکی کۆن دەگەڕێتەوە. بەو شێوەیە کە لە بەڵگە مێژوویییەکان دەردەکەوێ، شارستانێتی جۆراوجۆر لە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای زەوی بە کاریان ھێناوە، ھەرچەندە بە شێوەیەکی ڕێک دیار نییە یەکەم جار کێ و لە چ کاتێکدا بە کاری ھێناوە.

جوان دیارە لەبەرئەوەی ئاڵا نیشانی یەک ڕیزی لەشکرەکان بووە، یەکێک لە ئامانجەکانی دوژمن لەناو بردنی بەیداخدار و خستنە زەوی ئاڵا بۆ شکاندنی ھەستی شەڕکەری لەشکری بەرامبەر بووە. لە زۆرێک لە شەڕەکاندا بەیداخداری (ئاڵا ھەڵگری) یەکێ لە پۆستە ھەرە گرنگەکان ھەژمار کراوە، چما کە ئاڵا نیشانێ بۆ یەکبوون لە کردەوە و یەکێتی لە دروشمدا بووە؛ بەو شێوەیە کە کاتێ بەیداخدار نەماوە و ئاڵا بە زەویدا کەوتووە جۆرێ لە شکان و شڵەژان بۆ لەشکەرەکە ھەژمارکراوە.

ئاڵای کاویانی[دەستکاری]

ئاڵای کاویانی

لەناو کورد ئاڵا بە ناوی ئاڵای کاوەش ناسراو، ئەوەش بەھۆی ئەوەیە کە کاوەی ئاسنگەر لە کاتی شۆرشی خۆی دژ بە زوحاک پێش بەندەکەی خۆی کە لە چەرمێکی سوور دروست کرابوو بەسەر گۆپالێک و کرد و شۆرشەکەی ھەڵگیرساند، لەو کاتەوە ئاڵا بە ناوی ئاڵای کاویانیش ناسراوە، ناوی ئاڵای کاوەیی لە نوسراوە مێژوویییەکان و لە ئاست شەری عەرەب و ئێرانییەکاندا ئاماژەی پێ کراوە.[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ئاڵا | Ferhenga Kanî | VejînLex". VejinLex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-10.
  2. ^ "Definition of FLAG". www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). 2024-02-06. Retrieved 2024-02-10.
  3. ^ "ئاڵا | Ferhengî Şêxanî | VejînLex". VejinLex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-10.
  4. ^ Graef, Katrien De; Tavernier, Jan (2012-12-07). Susa and Elam. Archaeological, Philological, Historical and Geographical Perspectives.: Proceedings of the International Congress Held at Ghent University, December 14-17, 2009 (بە ئینگلیزی). BRILL. ISBN 978-90-04-20740-0.