بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئالێکس پینا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئالێکس پینا
لەدایکبوونAlejandro Pina Calafi Mortnello لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
(١٩٦٧-٠٦-٢٣) ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٧ ساڵ)
پامپلۆنا، ئیسپانیا
نەتەوەئیسپانی
زانکۆ
  • زانکۆی ناڤارا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیناریۆنووس
دەرھێنەری فیلم
بەرھەمھێنەری فیلم

ئالێکس پینا (بە ئیسپانی: Álex Pina) (لەدایکبووی ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٦٧، پامپلۆنا، ئیسپانیا) بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆنی، نووسەر، دروستکەری زنجیرە، نووسەری سیناریۆ و دەرھێنەرێکی فیلمی ئیسپانییە، کە بەم دوایییە لەڕێگەی سەرکەوتنە جیھانییەکەی درامای تاوان (ماڵی پارە) ناسرا. پێشتریش لە چەند کارێکی تردا دەرکەوتووە وەکوو: ڤیز ئە ڤیز (بەندی کرد)، ئێل ئێمبارکادێرۆ (شۆستە)، و لۆس ھۆمبرێس دی پاکۆ (پیاوەکانی پاکۆ)[١]

ژیاننامە

[دەستکاری]

ھەروەکوو ڕۆژنامەنووسێک لە ڕۆژنامەگەری (دیاریۆ ڤاسکۆ، دیاریۆ دی مایۆرکا…) و دواتر لە یۆرۆپا پرێس ئەجێنسی دەستی بە پیشەکەی کرد.

لەنێوان ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٦ وەک سیناریۆنووس و دەستکاریکەر بۆ ڤیدیۆمیدیا کاری کرد تاوەکوو دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ چووە پاڵ گلۆبۆمیدیا.

لە ساڵی ١٩٩٧دا، لە ھەمان کۆمپانیای بەرھەمھێنان، وەک سیناریۆنووسێک لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ماس کیو ئەمیگۆس دەستی بە پیشەکەی کرد، لەوێوە، دەستی بە ڕۆڵی دروستکەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار لە زنجیرە ئیسپانییە کۆنباوەکانی وەکوو: لۆس سێررانۆ، لۆس ھۆمبرێس دی پاکۆ و ئێل بارکۆ کرد.[٢]

لەکۆتاییی ٢٠١٦دا، دوای دەست بە کارکردنی ڤیز ئە ڤیز لەڕێگەی ئەنتینا ٣وە، پینا گلۆبۆمیدیای جێھێشت و کۆمپانیا بەرھەمھێنانەکەی خۆی، ڤانکۆڤەر میدیای دامەزراند. یەکەم بەرھەمھێنان لا کاسا دی پاپێل (ماڵی پارە) بوو، کە بۆ یەکەم جار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٧ لەسەر ئەنتینا ٣ بە زیاتر لە ٤ میلیۆن بینەرەوە بڵاوکرایەوە.[٣] زنجیرەکە لەڕێگەی نێتفلیکسەوە بە جیھاندا بڵاوکرایەوە و بووە گەورەترین سەرکەوتنی پیشەکەی، و بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنێکی تایبەت لەگەڵ لێشاوە سەکۆیەک بۆ دروستکردن و بەرھەمھێنانی زنجیرە ڕەسەنەکان ڕابەری کرد.[٤]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Ramos، Dino-Ray (١٢ی تەممووزی ٢٠١٨). «Netflix Sets Overall Deal With 'La Casa De Papel' Creator Alex Pina». Deadline Hollywood. لە ١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «Álex Pina, creador de Periodistas o Vis a vis, deja Globomedia. Noticias de Televisión». El Confidencial (بە ئیسپانی). ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ Moreno، Adriano (٣ی ئایاری ٢٠١٧). «'La Casa de Papel' barre en su estreno con más de 4 millones de espectadores». Cadena SER (بە ئیسپانی). لە ٤ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  4. ^ Solà Gimferrer، Pere (17 April 2018). «'La casa de papel' es la serie de habla no inglesa más vista de la historia de Netflix». La Vanguardia (بە ئیسپانی). لە 22 July 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]