بۆ ناوەڕۆک بازبدە

Behrouz Sebt Rasoul

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

  Categoría:Hombres بهروز سبط رسول (بە ئینگلیزی : Behrouz Sebt Rasoul ) دەرهێنەری سینەمایی و سیناریۆنووس و بەرهەمهێنەری ئێرانی لە شاری تاران لە دایکبووە لە ٧ی تەمموزی ١٩٧٠ . [١]

Director & Producer

ساڵانی سەرەتایی

[دەستکاری]

لە شاری تاران لەدایکبووە و دەرچووی زانکۆی ئەندازیاری پیشەسازی کەرەج بووە. سەرەتا بە دروستکردنی کورتە فیلم و فیلمی دیکۆمێنتاری دەستی بە کارەکانی کردووە. سێ کورتە فیلم و فیلمی دۆکیۆمێنتاری 1300 خولەکی دروستکردووە. [١] یەکێکە لە سینەماکارە سەربەخۆکانی ئێران و زۆربەی بەرهەمەکانی بە سەرمایەی خۆی بەرهەم هێناوە. [١]

ساڵی ٢٠١٣ کاری ئەندازیاری پیشەسازی بەجێهێشت و کۆمپانیای فیلمی ناما فیلمی دامەزراند و تا ئەمڕۆش بەڕێوەی دەبات. [٢]

سبط رسول یەکەم فیلمی درێژی خۆی بە ناوی ناسنامە لە ساڵی ٢٠١٥ دروستکرد و خەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستیڤاڵی منداڵانی سی ئێم ئێس لە هیندستان بەدەستهێنا و لە فێستیڤاڵە جیاوازەکانی وەک داکا و چێنا نمایشکرا. [٢]

دووەم فیلمی درێژی خۆی بە ناوی بێ باران بەبێ ورچ لە ساڵی ٢٠٢٠ دروست کرد. تەوەری فیلمەکەی باس لە دەرهێنەرێک دەکات کە دەبێت زنجیرەی کۆتایی خۆی تەواو بکات بەڵام لە ماڵەکەی خۆیدا قفڵ کراوە. [٢] لە ساڵی ٢٠٢٣ فیلمی میلۆدی کە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی کاردیف بەریتانی نمایشکرا، وەک نوێنەری تاجیکستان بۆ باشترین فیلمی نێودەوڵەتی لە خەڵاتی ئۆسکاری ساڵی ٢٠٢٤ هەڵبژێردرا. [٣] فیلمی "مێلۆدی" لە 54ەمین فێستیڤاڵی بەناوبانگی گۆا لە هیندستان هەڵبژێردرا و یەکەمین نمایشی نێودەوڵەتی لە بەشی سینەمای جیهانیدا دەبێت. [٤] [٥]

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]
  • ناسنامە (2015)
  • بێ ورچ باران نەبارێت (٢٠٢٠)
  • پێش یازدە (٢٠٢١)
  • لە نێوان دوو ماڵ (2022)
  • مێلۆدی (٢٠٢٣)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب «Behrouz Sabat Rasool - Instituto de Cine Iraní Nama Film». Nama Film (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب «Behrouz Sebt Rasoul - Director, producer, managing director at Nama Film». LinkedIn (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «'Melody' chosen to represent Tajikistan for 2024 Oscars». DreamLab Films (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Iranian directors represent six countries at International Film Festival of India». tehrantimes (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «سفر «شهربانو» و «ملودی» به جشنواره‌های هندی». mehrnews (بە persian). لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]