یەکەی چاودێریی چڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکەی چاودێریی چڕ

یەکەی چاودێریی چڕ یان بەشی چاودێریی چڕ چاودێری بەو نەخۆش و بریندارانە دەکرێت کە ڕەوشی تەندروستییان جێگیر نییە یان مەترسی بۆ سەر ژیانیان ھەیە و پێویستیان بە چاودێریی بەردەوام ھەیە. ئەم بەشەش پێکدێت لە ئامێر و دەرمانی پێشکەوتو بە مەبەستی دڵنیابوون لە کارکردنی ئاسایی جەستەی نەخوشەکە. مێژووی ئەم بەشە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٨٥٤ کە فلۆرەنس نایتینجڵ لە جەنگی قرم دا ئەو سەربازانە کە برینی سەختیان ھەبوو لە بریندارەکانی تر جیاکردەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "What is an ICU?". The Health Board (بە ئینگلیزی).