یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی یاخوود کۆنترۆڵی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی (بە ئینگلیزی: Electronic stability control) یەکەیەکی کۆمپیوتەرییە کە کاردەکات بۆ جێگیرکردنی ئۆتۆمبێل لەکاتی ھەستکردن بە خلیسکان، کاتێک یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی ھەست بە لەدەست دانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە دەکات لەلایەن شۆفیرەکەوە، ئەم یەکەیە ھەڵدەستێت بە راگرتنەوە و ڕێکخستنەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ ئەو ئاڕاستەیەی کە شۆفێرەکە دەیەوێت.

بەپێی چەند لێکۆڵینەوەیەک لە چەند ناوەندێکی ئەمریکی بۆ دڵنیای رێگاوبان کە کردویانە لە ساڵی ٢٠٠٦؛ دەرکەوتووە کە سێ یەکی ڕووداوەکان کەمتربۆتەوە بەھۆی یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنیەوە.

نیشانەی یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی

بیرۆکەی کارکردن[دەستکاری]

یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی لەکاتی ھەستکردن بە خلیسکاندن خۆکارانە ھێزی ڕاگرتنەوە (برێک Brake) بەکاردێنێت، کە زۆرخار تەنھا بۆ یەک تایە ئەم کارە دەکات بۆی ئۆتۆمبێلەکە لە ڕێڕەوی خۆی دەرنەچێت، بۆ نموونە کاتێک ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زیاد ڕێگایەکی چەماوە دەبڕێت (بە ھۆی ھێزی چەقەھێزەوە) ئۆتۆمبێلەکە دەیەوێت لە رێرەوی خۆی دەرچێت، لەم کاتەدا یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی ھەڵدەستێت بە راگرتنەوەی (برێک کردنی) تایەی پێشەوەی لای دەرەوەی چەماوەکە، ئەمەش بۆ ھێشتنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیە بە جێگیری.

نموونەیەکی تر کاتێک ئۆتۆمبێلێک بە خیرایەکی زیاد پێچێک دەکاتەوە و خەریکە پشتی ئۆتۆمبێلەکە بسورێتەوە، یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی ھەڵدەستێت بە راگرتنەوەی (برێک کردنی) تایەی دواوەی لای ناوەوەی سوڕانەوەکە، ئەمەش بۆ ھێشتنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیە بەشێوەیەکی جێگیر.

ھەندێک لە یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی ھەلدەستێت بە کەمکردنیەوەی ھێزی بزوێنەر بۆ ھێشتنەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە جێگیری.

یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی شتێکی دڵنیا نیە بۆ ھێشتنەوەی ئۆتۆمبێل بە جێگیری بەڵکو تەنھا ھەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی خلیسکاندن.

مێژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٣ کۆمپانیای تۆیۆتا یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی چوار تایەیی لەسەر تۆیۆتا کرۆون ناساند، دواتر لە ساڵی ١٩٨٧ ھەریەک لە کۆمپانیای مێرسێدس-بێنز و کۆمپانیای بی ئێم دەبڵیوو بۆ یەکەمجار یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی یان ناساند بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان کە ھەر تایەیەو کۆنترۆڵی تایبەتی خۆی ھەبوو.

پەیوەندیدار[دەستکاری]

سیستەمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن (ئیستۆپ)

سەرچاوەکان[دەستکاری]