یەکسانیی ھەتاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکسانیی ھەتاوی
لقیannual event، astronomical phenomenon، point in time with respect to recurrent timeframe
بەرامبەرخۆروەگەڕ

یەکسانیی ھەتاوی یان یەکسانیی شەو و ڕۆژ (بە ئینگلیزی: Equinox) وەک ئەوەی باوە ئەو کاتەی ساڵە کە ھێڵی یەکسانیی ئاسمانیی (کە بەبێ سنوور درێژ دەبێتەوە بە ھەموو ئاراستەکان)ی یەکسانیی زەوی بە ناوەڕاستی دیسکی خۆردا تێدەپەڕێت و ئەم دیاردەیە ساڵانە دووجار ڕوودەدات: لە ٢٠ی ئازاردا و نزیکەی ٢٢–٢٣ی ئەیلوول. بە واتایەکی تر ئەو کاتەیە کە ناوەندی دیسکی بینراوی خۆر ستوونییە بە ھێڵی یەکسانیی زەوی.[١]

و لەبەر ئەوەی مانگ (و بە کاریگەری کەمترین تەنە ئاسمانییەکانی تر) خولگەی ڕاستەقینەی زەوی لە شێوەی ھێلکەیی تەواوەوە دەگۆڕێت، چونکە ھێڵی یەکسانیی بە ھێڵی درێژایی ئاسمانی خۆر پێناسە دەکرێت زیاتر لە ھێڵی پانتایی. لە ئێستادا ساتەکانی یەکسانیی بە گەشتنی زەوی بە درێژایی ٠° و ١٨٠° لەسەر خۆر پێناسە دەکرێت. جیاوازییەکی کەم لە پانییەکانی خۆردا ھەیە (دەگاتە ١.٢٥ چرکەی کەوانەیی)، ئەمەش بەو واتایەیە کە ناوەندی خۆر بە دەگمەن بە پێناسەی فەرمی لەگەڵ ھێڵی یەکسانیدا دەگونجێت. جیاوازی ڕوودانی ئەو دیاردەیە بەپێی ئەو دوو چەمکە، ڕەنگە بگاتە ٦٩ چرکە. ماوەی شەو و ڕۆژ لە سەرانسەری ھەسارەکەدا نزیکە یەکسانن، بەڵام بەھۆی ھۆکارەکانەوە بە تەواوی یەکسان نین، گرنگترینیان تیرەی گۆشەیی خۆر و شکاندنەوەی بەرگەھەوا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://web.archive.org/web/20190904002408/https://aa.usno.navy.mil/faq/docs/equinoxes.php
  2. ^ United States Naval Observatory (2006). Astronomical Almanac 2008. Glossary Chapter.