یەڤگینی پریماکۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەڤگینی ماکسیمۆڤیچ پریماکۆڤ (٢٩ی تشرینی یەکەم ١٩٢٩ – ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥) سیاسەتمەدارێکی ڕووسی بوو کە وەک سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا دەستبەکار بوو لە ١٩٩٨ بۆ ١٩٩٩. بەدرێژایی پیشەکەی، ھەروەھا وەزیری دەرەوە، قسەکەری باڵای یەکێتیی سۆڤیەتی جاران، و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریش بوو. پریماکۆڤ کەسێکی ئەکادێمی (عەرەبناس) بوو و ئەندامی ئەکادیمیای زانیاریی ڕووسی بوو.[١]

یەکێک لە نوسراوە گرنگەکانی پریماکۆڤ کتێبی «ڕووسیا و عەرەبەکان: پشت پەردەی ڕووداوەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە جەنگی ساردەوە تا ئێستا»[٢] کە تێیدا ڕۆڵی تەواوی خۆی، سەرەتا وەک ڕۆژنامەنووسی پراڤدا کە سەرۆکایەتیی ڕووسیا بەتایبەتی گوێ لە ڕاپۆرتەکانی دەگرن، لەگەڵ سیاسەتمدارانی کورد لە ٧٠کان و کاتی گەڕانەوەی مەلا مستەفا دەکات. لە کتێبەکەیدا وردەکاریی سەردانەکانی، تێیدا دەردەکەوێت کە بەیانی ١١ی ئازار ئەم دەستی تەواوی تێیدا ھەبووە و ڕاکانی لای مەلا مستەفا جێگای پێزانین بووە. ھەر لەم کتێبەدا گۆڕانکارییەکانی ٢٠٠٣ و دواتریش وردەکاریی ویستی زۆرینەی خەڵکی کورد بۆ جیابوونەوە لە عێراق بەڵام نەبوونی بزووتنەوەیەکی سیاسی کە خواستی ئەمە بێت بە ڕوونی نووسیوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Primakov, Yevgeny (2008-10-01). Russian Crossroads: Toward the New Millennium (بە ئینگلیزی). Yale University Press. ISBN 978-0-300-13053-9.
  2. ^ یەڤگینی, پریماکۆڤ (2010). Russia and the Arabs: Behind the Scenes in the Middle East from the Cold War to the Present (بە ئینگلیزی). p. 329.