یەسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەسا
باوکObed
زمانەکانی ئاخاوتنCanaanite
دانیشتوویبەیت لەحم
نەژادجوو
ئایینیەھویزم
دەردەکەوێت لە بەرھەمیRuth، First Book of Samuel، Second Book of Samuel، First Book of Chronicles، First Book of Kings

یەسا (بە عیبری: יִשַׁי) کەسایەتییەکە لە پەرتووکی پیرۆزدا لە پەرتووکی یەکەمی ساموئێلدا باسی لێوە کراوە و باوکی پاشا داوود بوو کە سێیەم پاشای ئیسرائیل بوو. یەسا کوڕی عوبێد و نەوەى ڕاغوس موئابی و بۆعازە، لە بەیت لەحم لەدایکبووە و ژیاوە، لە ھۆزی یەھودا بووە و وەک جووتیار و شوان ژیاوە. بەگوێرەی پەرتووکی ساموئێل خوای گەورە داوای لە ساموئێل کردووە بچێتە ماڵی یەسا بۆ ئەوەی یەکێک لە کوڕەکانی بکاتە پاشای ئیسرائیل، بۆیە چوو و چاوی بە کوڕەکانی کەوت، خوداش بە ساموئێلی نەگوت کە کامیان ھەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی ببێتە پاشای ئیسرائیل، پاشان ساموئێل پرسیاری لە یەسا کرد کە ئایا کوڕێکی ترت ھەیە و پێی وت کە کوڕە بچووکەکەی چاودێری مەڕەکانی دەکات. ساموئێل چووە لای داوود، خوداش بە ساموئێلی گوت کە ئەو کەسەیە کە ھەڵیبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە پاشای ئیسرائیل، بۆیە کردی بە پاشای ئیسرائیل.[١]

ھەروەھا یەسا داوودی کوڕی لەگەڵ ھەندێک خواردندا نارد بۆ براکانی کە لە شەڕدا بوون و کاتێک چوو بۆ ئەوێ، ڕووبەڕووی جالووتێکی بەھێز بووەوە و بەزاندی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]