بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یووسف ئەمین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یووسف ئەمین
لەدایکبوون (٢٠٠٣-٠٨-٢١) ٢١ی ئابی ٢٠٠٣ (تەمەن ٢١ ساڵ)
ئێسن، ئەڵمانیا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئەڵمانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
ئەندامی تیپی وەرزشیFeyenoord Academy
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان27

یووسف وەلی فایەق ئەمین (بە عەرەبی: يوسف والي فائق أمين؛ لەدایکبووی ٢١ی ئابی ٢٠٠٣) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەرە لە شاری ئیسنی ئەڵمانیا لە خێزانێکی کورد لەدایکبووە، لە ھێڵی ناوەڕاست یاری دەکات، ئێستا یاریزانی یانەی وەحدەی سعودی و ھەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراقە.[١]

ژیانی وەرزشی لە یانەکان

[دەستکاری]

یووسف ئەمین لە تەمەنی چوار ساڵی لە ئەکادیمیای بوخوم دەستی بە یاری کردوە دواتر چووەتە یانەی بورسیا دۆرتموند ماوەی پێنج ساڵ لەوێ بووە گەیشتووەتە تیپی ژێر حەڤدە ساڵانی دۆرتمۆند و دوو یارییشیی بە درێسی یانەکە کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠ چووە یانەی ڤیکتۆریا کۆڵن پاش ساڵێک پەیوەندی بە یانەی فاینۆردی ھۆلەندییەوە کرد پاشان لە ٢٠٢٣ گواسترایەوە بۆ یانەی ئینتراخت براونشڤایگ کە یانەکە لە خولی پلە دووی ئەڵمانیایە کۆتا گۆاستنەوەی بۆ یانەی وەحدەی سعودی بووە و ئێستا یاریزانی یانەکەیە

ژیانی وەرزشی لە ھەڵبژاردەی عێراق

[دەستکاری]

لەگەڵ لاوانی خوار ٢٠ ساڵییش لە عێراق ٥ یاری ئەنجام داوە گۆلێک و ئەسیستێکی ھەیە، کاتێک بانگێشتی ھەڵبژاردەی تیپی یەکەمی عێراق کرا لە یەکەم یاری خۆی بۆ یانەکە و یاری بەرامبەر ئێندۆنیزیا لە خولەکی ٦٤ ھاتە ناو یاریگا لە خولەکی ٨١ یەکەم گۆلی خۆی لەگەڵ شێرەکانی ڕافیدەین تۆمارکرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ یووسف ئەمین لە ساکروێی