یاسای ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ کەسی دەستدرێژیکەر
یاسای ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ کەسی لاقەکەردا یان یاسای ھاوسەرگیری لاقەکەر یاسایەکە دەربارەی لاقەکردن کە ھەڵدەستێت بە رزگارکردنی ھێرشکەر لە رێکاری دادگای کردن و بێ تاوان کردنی لە کردەکانی: لاقەکردن، دەستدرێژی سێکسی، فڕاندن و کردە ھاوشێوەکانی ئەگەر کەسی ئەنجامدەر ھەستێت بە ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ قوربانییەکەدا و لە ھەندێک دەسەڵاتی یاسایی دا ئەگەر بەس پێشنیاری ھاوسەرگیری بۆ بکات. ئەم جۆرە یاسایە ڕێگایەکی یاساییە کە لاقەکەرەکە خۆی دەربازبکات لە دادگایکردن و سزادانی.[١] سەرەڕای بوونی یاساکە لە چەند دەسەڵاتێکی یاسای دا بە درێژایی مێژوو کە ھەتا ئێستا لە چەند کۆمەڵگەیەک دا بەردەوامی ھەیە بە چەندەھا شێوازی جیاواز[٢] بەڵام دەستەواژەکان دەربارەی ئەم دیاردەیە لە دوای ساڵی ٢٠١٠ دا ھاتونەتە کایەوە.[٣][٤][٥][٦]
ئەم جۆرە یاسایانە باو بوون لە جیھان دا ھەتا ساڵانی ١٩٧٠ کان و یاسا کارپێکراوەکانی لەم جۆرە بەشێوەیەکی بەردەوام بەرەنگاری دەکرێن و لە چەند وڵاتێک دا ھەڵوەشێنراونەتەوە.
یاساکانی ڕێگە دەدەن بە دادگاکان ڕەزامەند بن لەسەر ھاوسەرگیری خوار تەمەنی یاسای لە کاتی دووگیان بوونی ژنێکی لاو بەپێی ڕەزامەندی بەخێوکەرانی ڕێخۆشکەر و یارمەتیدەرە بۆ کەسی لاقەکەر دەرباز بێت لە ڕووبەرووبوونەوەی دادگا لەسەر ئەو تاوانی لاقەکردنەی ئەنجامی داوە. پاساو بۆ یاساکە ھێنراوەتەوە وەک ناساندن و ڕێزگرتن لەو بەھا کلتوورییەی دراوە بە بوونی پاکیزەیی ژن لە ھاوسەرگیری دا چونکە کچان و ژنانی سەرەڕۆ بە سەرچاوەی شەرم تەماشادەکرێن بۆ خێزانەکانیان[٧] و لە ھەندێک بارودۆخ دا کەسی ھێرشکەر ئەو ژنە لاقەدەکات کە دەیەوێت ھاوسەرگیری لەگەڵ دا بکات دوای ڕەزامەند نەبوونی کچەکە بە ھاوسەرگیری.
بەردەوامی دیاردەکە سەرەڕای نایاسایی بوونی
[دەستکاری]دیاردەی فشارکردنی قوربانییەکان بۆ ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ لاقەکەران دا ھێشتا لە زۆر وڵات دا بەردەوامە سەرەڕای ھەڵوەشاندنەوەی زۆربەی یاسا ڕێگەپێدەرەکان یان تەنانەت نەبوونیان بەشێوەیەکی ئاشکرا.[٧] بۆ نموونە، لە ئیسوپیا دیاردەکە قەدەغەکراوە بەپێی (یاسای تاوانکاری) ی ٢٠٠٤ بەڵام ھێشتا ھاوسەرگیری فڕاندن (فڕاندنی بوک) باوە لە وڵاتەکەدا.[٨] لە ئەفغانستان ھەرچەندە یاسایەکی فەرمی نییە بۆ بە یاسایی کردنی کردەکە بەڵام دەکرێت دادگای کردنەکە ھەڵبوەشێتەوە ئەگەر کەسی لاقەکەر یان خێزانەکەی پێشنیاری ھاوسەرگیری لە قوربانییەکە بکەن.[٩] ھاوشێوەی ئەفغانستان، سۆماڵی لاند (باکووری سۆماڵ) خاوەنی ھیچ یاسایەک نییە بۆ کردەکە بەڵام فشارکردن بۆ ھاوسەرگیری لەگەڵ لاقەکەرەکە لەلایەن خێزانی قوربانییەکەوە کارێکی بەربڵاوە.[١٠]
ھەڵمەتی ھەڵوەشاندنەوە
[دەستکاری]کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وەک (چاودێری مافەکانی مرۆڤ)[١١] و (ئەنجومەنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان)[١٢] بە توندی ڕەخنەیان گرتووە لە یاسای ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ کەسی لاقەکەردا لە ناوچە جیاوازەکانی جیھان دا. ئەم ڕێکخراوانە کاردەکەن لەسەر لابردن و ھەڵوەشاندنەوەی ئەو جۆرە یاسایانە و لە ھەندێک باردا سەرکەوتوو بوون.
عێراق
[دەستکاری]یاسای سزادانی عێراقی کە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٩ لە بەندی ٤٢٧ ئاماژەدەکات کە ئەگەر کەسی ھێرشکەر بە ڕاستگۆیانە ھاوسەرگیری لەگەڵ قوربانییەکەدا بکات ئەوا ھەر کردەیەکی یاسایی و دادگایی بەتاڵ دەبێتەوە.[١٣] وەک دەنگدانی پەرلەمانی وڵاتانی لوبنان، ئوردن و تونس بۆ ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە لە ساڵی ٢٠١٧ دا، چالاکەوانی مافەکانی ژنیش لەعێراق ھەوڵیاندا کێشەکە بخەنە پەیڕەوی ھەڵمەتی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوە و لابردنی یاساکە.
لوبنان
[دەستکاری]بەندی ژمارە ٥٢٢ لە یاسای سزادانی لوبنانی بوو بە بەشێک لە یاسای وڵاتەکە لە ساڵانی ١٩٤٠ کان دا کە دەڵێت لاقەکردن کردەیەکی سزادراوە کە دەکرێت کەسی ھێرشکەر ڕووبەرووی ٧ ساڵ بەندکردن ببێتەوە، بەڵام ھیچ ڕێکارێکی دادگایکردن ناگیرێتە بەر ئەگەر ھێرشکەر ھاوسەرگیری بکات لەگەڵ قوربانییەکە و بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ ھاوسەربن.[١٤] لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەندی ٥٢٢ لە یاسای سزادنی لوبنانی کە وەک «یاسای لاقەکردن» پێناسەکراوبوو ھەڵوەشایەوە و بڕیاردرا ھەردوو بەندی ژمارە ٥٠٥ و ٥١٨ دووبارە ھەڵسەنگاندنی بۆ بکرێتەوە چونکە دوای لابردنی بەندی ٥٢٢ زۆرێک پێییان وابوو کە یاساکە ھێشتا بەردەوامە لەرێی بەندەکانی (٥٠٥ و ٥١٨)ەوە[١٥] کە بەندی ژمارە ٥٠٥ تایبەتە بە کردەی سێکسکردن لەگەڵ کەسێکی لاو (خوار تەمەنی یاسایی) و بەندی ٥١٨ مامەڵە دەکات لەگەڵ فریودانی لاوێک بە بەڵێنی ھاوسەرگیری.[١٦]
ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی خاوەنی یاساکەن
[دەستکاری]| ناوی وڵات | ساڵی دانانی یاساکە | ساڵی ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە |
| جەزائیر | ||
| ئەنگۆلا | ||
| ئەرجەنتین | پێش ١٩٩٧ | ٢٠١٢ |
| بەحرەین | ١٩٧٦ | نەزانراو |
| بۆلیڤیا | ١٩٩٧ | |
| بەڕازیل | پێش ١٩٩٧ | ٢٠٠٥ |
| بولگاریا | ٢٠١٥ | |
| کامیرۆن | ||
| چیلی | پێش ١٩٩٧ | ١٩٩٩ |
| کۆڵۆمبیا | پێش ١٩٩٧ | ١٩٩٧ |
| کۆستاریکا | پێش ١٩٩٧ | ٢٠٠٧ |
| دانیمارک | ٢٠١٣ | |
| کۆماری دۆمۆنیکا | پێش ١٩٩٧ | نەزانراو |
| ئیکوادۆر | پێش ١٩٩٧ | ٢٠١٤ |
| میسڕ | ١٩٠٤ | ١٩٩٩ |
| ئەل سەلڤادۆر | ١٩٩٦/٢٠١٧ | |
| ئیریتریا | ||
| ئیسۆپیا | ٢٠٠٥ | |
| فەڕەنسا | ١٨١٠ | ١٩٩٤ |
| یۆنان | ٢٠١٨ | |
| گواتیمالا | پێش ١٩٩٧ | ٢٠٠٦ |
| ھۆندوراس | پێش ١٩٩٧ | نەزانراو |
| عێراق | ١٩٦٩ | |
| ئیتاڵیا | ١٩٨١ | |
| ئوردن | ١٩٦٠ | چاوەڕوانکراو |
| کوەیت | ١٩٦٠ | |
| لوبنان | ١٩٤٨ | ٢٠١٧ |
| لیبیا | ١٩٥٣ | |
| مەکسیک | ١٩٣١ | ١٩٩١ |
| مەغریب | ٢٠١٤ | |
| مۆزەبیق | ١٨٨٦ | ٢٠١٤ |
| نیکاراگوا | پێش ١٩٩٧ | ٢٠٠٨ |
| فەڵەستین | ١٩٥٩ | ٢٠١٨ (کەناری ڕۆژاوا – غەزە) |
| پەناما | پێش ١٩٩٧ | ٢٠٠٨ |
| پاراگوای | پێش ١٩٩٧ | نەزانراو |
| پیرو | ١٩٢٤ | ١٩٩٩ |
| فیلیپین | ||
| رۆمانیا | ٢٠٠٠ | |
| ڕوسیا | ||
| سڕبیا | ||
| سوریا | ١٩٤٩ | |
| تاجیکستان | ||
| تایلەند | ||
| تۆنگا | ١٩٢٦ | |
| تونس | ١٩١٣ | چاوەڕوانکراو ٢٠١٨ |
| تورکیا | ٢٠٠٥ | |
| ئۆرۆگوای | پێش ١٩٩٧ | ٢٠٠٦ |
| ڤەنزوێڵا | پێش ١٩٩٧ | نەزانراو |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Mellen، Ruby (ئازار–نیسانی ٢٠١٧). «The Rapist's Loophole: Marriage». Foreign Policy (223): ٢٠.
- ↑ Encyclopedia of Women and Islamic Cultures: Family, Law and Politics. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ Nora Fakim (١٧ی ئازاری ٢٠١٢). «Morocco protest against rape-marriage law». BBC News. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Moroccans call for end to rape-marriage laws». Aljazeera English. ١٧ی ئازاری ٢٠١٢. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Somini Sengupta (٢٢ی تەممووزی ٢٠١٧). «One by One, Marry-Your-Rapist Laws Are Falling in the Middle East». The New York Times. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Jordan repeals 'marry the rapist' law». Deutsche Welle. ١ی ئابی ٢٠١٧. لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- 1 2 Dehnert، Elspeth (٢٢ی ئابی ٢٠١٧). «As Lebanon, Jordan, Tunisia End 'Marry-Your-Rapist' Laws, Where Next?». News Deeply. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ داڕێژە:Cite article
- ↑ Somini Sengupta (١ی ئابی ٢٠١٧). «Jordan Moves to Repeal Marry-Your-Rapist Law». The New York Times. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Shrage، Laurie J.؛ Stewart، Robert Scott (٢٠١٥). Philosophizing About Sex. Toronto: Broadview Press. لاپەڕە ٥٩. ژپنک ٩٧٨-١-٧٧٠٤٨-٥٣٦-٥. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Newsom، Carol Ann؛ Ringe، Sharon H. (١٩٩٨). Women's Bible Commentary. Westminster John Knox Press. لاپەڕە ٦٤. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٦٤-٢٥٧٨١-١. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Witte، John؛ Robert M. Kingdon (٢٠٠٥). Sex, marriage, and family life in John Calvin's Geneva. Grand Rapids, Mich.: W.B. Eerdmans Pub. Co. لاپەڕە ١٢٠–٢٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٠٢٨-٤٨٠٣-١.
- ↑ Jolly، Stellina؛ Raste، M.S. (٢٠٠٦). «Rape and Marriage: Reflections on the Past, Present, and Future». Journal of the Indian Law Institute. ٤٨ (2): ٢٧٧–٢٨٤. JSTOR ٤٣٩٥٢٠٣٧.
- ↑ «Lebanon scraps law absolving rapists who marry victims». Reuters. ١٦ی ئابی ٢٠١٧. لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Graham-Harrison، Emma (٤ی شوباتی ٢٠١٤). «New Afghanistan law to silence victims of violence against women». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ BCHR "Family Law in Bahrain" ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Bahrain Center of Human Rights 10 February 2014. Accessed 14 March 2017