یاسای ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ کەسی دەستدرێژیکەر
یاسای ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ کەسی لاقەکەردا یان یاسای ھاوسەرگیری لاقەکەر یاسایەکە دەربارەی لاقەکردن کە ھەڵدەستێت بە رزگارکردنی ھێرشکەر لە رێکاری دادگای کردن و بێ تاوان کردنی لە کردەکانی: لاقەکردن، دەستدرێژی سێکسی، فڕاندن و کردە ھاوشێوەکانی ئەگەر کەسی ئەنجامدەر ھەستێت بە ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ قوربانییەکەدا و لە ھەندێک دەسەڵاتی یاسایی دا ئەگەر بەس پێشنیاری ھاوسەرگیری بۆ بکات. ئەم جۆرە یاسایە ڕێگایەکی یاساییە کە لاقەکەرەکە خۆی دەربازبکات لە دادگایکردن و سزادانی.[١] سەرەڕای بوونی یاساکە لە چەند دەسەڵاتێکی یاسای دا بە درێژایی مێژوو کە ھەتا ئێستا لە چەند کۆمەڵگەیەک دا بەردەوامی ھەیە بە چەندەھا شێوازی جیاواز[٢] بەڵام دەستەواژەکان دەربارەی ئەم دیاردەیە لە دوای ساڵی ٢٠١٠ دا ھاتونەتە کایەوە.[٣][٤][٥][٦]
ئەم جۆرە یاسایانە باو بوون لە جیھان دا ھەتا ساڵانی ١٩٧٠ کان و یاسا کارپێکراوەکانی لەم جۆرە بەشێوەیەکی بەردەوام بەرەنگاری دەکرێن و لە چەند وڵاتێک دا ھەڵوەشێنراونەتەوە.
یاساکانی ڕێگە دەدەن بە دادگاکان ڕەزامەند بن لەسەر ھاوسەرگیری خوار تەمەنی یاسای لە کاتی دووگیان بوونی ژنێکی لاو بەپێی ڕەزامەندی بەخێوکەرانی ڕێخۆشکەر و یارمەتیدەرە بۆ کەسی لاقەکەر دەرباز بێت لە ڕووبەرووبوونەوەی دادگا لەسەر ئەو تاوانی لاقەکردنەی ئەنجامی داوە. پاساو بۆ یاساکە ھێنراوەتەوە وەک ناساندن و ڕێزگرتن لەو بەھا کلتوورییەی دراوە بە بوونی پاکیزەیی ژن لە ھاوسەرگیری دا چونکە کچان و ژنانی سەرەڕۆ بە سەرچاوەی شەرم تەماشادەکرێن بۆ خێزانەکانیان[٧] و لە ھەندێک بارودۆخ دا کەسی ھێرشکەر ئەو ژنە لاقەدەکات کە دەیەوێت ھاوسەرگیری لەگەڵ دا بکات دوای ڕەزامەند نەبوونی کچەکە بە ھاوسەرگیری.
بەردەوامی دیاردەکە سەرەڕای نایاسایی بوونی
[دەستکاری]دیاردەی فشارکردنی قوربانییەکان بۆ ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ لاقەکەران دا ھێشتا لە زۆر وڵات دا بەردەوامە سەرەڕای ھەڵوەشاندنەوەی زۆربەی یاسا ڕێگەپێدەرەکان یان تەنانەت نەبوونیان بەشێوەیەکی ئاشکرا.[٧] بۆ نموونە، لە ئیسوپیا دیاردەکە قەدەغەکراوە بەپێی (یاسای تاوانکاری) ی ٢٠٠٤ بەڵام ھێشتا ھاوسەرگیری فڕاندن (فڕاندنی بوک) باوە لە وڵاتەکەدا.[٨] لە ئەفغانستان ھەرچەندە یاسایەکی فەرمی نییە بۆ بە یاسایی کردنی کردەکە بەڵام دەکرێت دادگای کردنەکە ھەڵبوەشێتەوە ئەگەر کەسی لاقەکەر یان خێزانەکەی پێشنیاری ھاوسەرگیری لە قوربانییەکە بکەن.[٩] ھاوشێوەی ئەفغانستان، سۆماڵی لاند (باکووری سۆماڵ) خاوەنی ھیچ یاسایەک نییە بۆ کردەکە بەڵام فشارکردن بۆ ھاوسەرگیری لەگەڵ لاقەکەرەکە لەلایەن خێزانی قوربانییەکەوە کارێکی بەربڵاوە.[١٠]
ھەڵمەتی ھەڵوەشاندنەوە
[دەستکاری]کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وەک (چاودێری مافەکانی مرۆڤ)[١١] و (ئەنجومەنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان)[١٢] بە توندی ڕەخنەیان گرتووە لە یاسای ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ کەسی لاقەکەردا لە ناوچە جیاوازەکانی جیھان دا. ئەم ڕێکخراوانە کاردەکەن لەسەر لابردن و ھەڵوەشاندنەوەی ئەو جۆرە یاسایانە و لە ھەندێک باردا سەرکەوتوو بوون.
عێراق
[دەستکاری]یاسای سزادانی عێراقی کە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٩ لە بەندی ٤٢٧ ئاماژەدەکات کە ئەگەر کەسی ھێرشکەر بە ڕاستگۆیانە ھاوسەرگیری لەگەڵ قوربانییەکەدا بکات ئەوا ھەر کردەیەکی یاسایی و دادگایی بەتاڵ دەبێتەوە.[١٣] وەک دەنگدانی پەرلەمانی وڵاتانی لوبنان، ئوردن و تونس بۆ ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە لە ساڵی ٢٠١٧ دا، چالاکەوانی مافەکانی ژنیش لەعێراق ھەوڵیاندا کێشەکە بخەنە پەیڕەوی ھەڵمەتی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوە و لابردنی یاساکە.
لوبنان
[دەستکاری]بەندی ژمارە ٥٢٢ لە یاسای سزادانی لوبنانی بوو بە بەشێک لە یاسای وڵاتەکە لە ساڵانی ١٩٤٠ کان دا کە دەڵێت لاقەکردن کردەیەکی سزادراوە کە دەکرێت کەسی ھێرشکەر ڕووبەرووی ٧ ساڵ بەندکردن ببێتەوە، بەڵام ھیچ ڕێکارێکی دادگایکردن ناگیرێتە بەر ئەگەر ھێرشکەر ھاوسەرگیری بکات لەگەڵ قوربانییەکە و بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ ھاوسەربن.[١٤] لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەندی ٥٢٢ لە یاسای سزادنی لوبنانی کە وەک «یاسای لاقەکردن» پێناسەکراوبوو ھەڵوەشایەوە و بڕیاردرا ھەردوو بەندی ژمارە ٥٠٥ و ٥١٨ دووبارە ھەڵسەنگاندنی بۆ بکرێتەوە چونکە دوای لابردنی بەندی ٥٢٢ زۆرێک پێییان وابوو کە یاساکە ھێشتا بەردەوامە لەرێی بەندەکانی (٥٠٥ و ٥١٨)ەوە[١٥] کە بەندی ژمارە ٥٠٥ تایبەتە بە کردەی سێکسکردن لەگەڵ کەسێکی لاو (خوار تەمەنی یاسایی) و بەندی ٥١٨ مامەڵە دەکات لەگەڵ فریودانی لاوێک بە بەڵێنی ھاوسەرگیری.[١٦]
ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی خاوەنی یاساکەن
[دەستکاری]ناوی وڵات | ساڵی دانانی یاساکە | ساڵی ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە |
جەزائیر | ||
ئەنگۆلا | ||
ئەرجەنتین | پێش ١٩٩٧ | ٢٠١٢ |
بەحرەین | ١٩٧٦ | نەزانراو |
بۆلیڤیا | ١٩٩٧ | |
بەڕازیل | پێش ١٩٩٧ | ٢٠٠٥ |
بولگاریا | ٢٠١٥ | |
کامیرۆن | ||
چیلی | پێش ١٩٩٧ | ١٩٩٩ |
کۆڵۆمبیا | پێش ١٩٩٧ | ١٩٩٧ |
کۆستاریکا | پێش ١٩٩٧ | ٢٠٠٧ |
دانیمارک | ٢٠١٣ | |
کۆماری دۆمۆنیکا | پێش ١٩٩٧ | نەزانراو |
ئیکوادۆر | پێش ١٩٩٧ | ٢٠١٤ |
میسڕ | ١٩٠٤ | ١٩٩٩ |
ئەل سەلڤادۆر | ١٩٩٦/٢٠١٧ | |
ئیریتریا | ||
ئیسۆپیا | ٢٠٠٥ | |
فەڕەنسا | ١٨١٠ | ١٩٩٤ |
یۆنان | ٢٠١٨ | |
گواتیمالا | پێش ١٩٩٧ | ٢٠٠٦ |
ھۆندوراس | پێش ١٩٩٧ | نەزانراو |
عێراق | ١٩٦٩ | |
ئیتاڵیا | ١٩٨١ | |
ئوردن | ١٩٦٠ | چاوەڕوانکراو |
کوەیت | ١٩٦٠ | |
لوبنان | ١٩٤٨ | ٢٠١٧ |
لیبیا | ١٩٥٣ | |
مەکسیک | ١٩٣١ | ١٩٩١ |
مەغریب | ٢٠١٤ | |
مۆزەبیق | ١٨٨٦ | ٢٠١٤ |
نیکاراگوا | پێش ١٩٩٧ | ٢٠٠٨ |
فەڵەستین | ١٩٥٩ | ٢٠١٨ (کەناری ڕۆژاوا – غەزە) |
پەناما | پێش ١٩٩٧ | ٢٠٠٨ |
پاراگوای | پێش ١٩٩٧ | نەزانراو |
پیرو | ١٩٢٤ | ١٩٩٩ |
فیلیپین | ||
رۆمانیا | ٢٠٠٠ | |
ڕوسیا | ||
سڕبیا | ||
سوریا | ١٩٤٩ | |
تاجیکستان | ||
تایلەند | ||
تۆنگا | ١٩٢٦ | |
تونس | ١٩١٣ | چاوەڕوانکراو ٢٠١٨ |
تورکیا | ٢٠٠٥ | |
ئۆرۆگوای | پێش ١٩٩٧ | ٢٠٠٦ |
ڤەنزوێڵا | پێش ١٩٩٧ | نەزانراو |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Mellen، Ruby (March–April 2017). «The Rapist's Loophole: Marriage». Foreign Policy (223): ٢٠.
- ^ Encyclopedia of Women and Islamic Cultures: Family, Law and Politics. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Nora Fakim (١٧ی ئازاری ٢٠١٢). «Morocco protest against rape-marriage law». BBC News. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Moroccans call for end to rape-marriage laws». Aljazeera English. ١٧ی ئازاری ٢٠١٢. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Somini Sengupta (٢٢ی تەممووزی ٢٠١٧). «One by One, Marry-Your-Rapist Laws Are Falling in the Middle East». The New York Times. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Jordan repeals 'marry the rapist' law». Deutsche Welle. ١ی ئابی ٢٠١٧. لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Dehnert، Elspeth (٢٢ی ئابی ٢٠١٧). «As Lebanon, Jordan, Tunisia End 'Marry-Your-Rapist' Laws, Where Next?». News Deeply. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ داڕێژە:Cite article
- ^ Somini Sengupta (١ی ئابی ٢٠١٧). «Jordan Moves to Repeal Marry-Your-Rapist Law». The New York Times. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Shrage، Laurie J.؛ Stewart، Robert Scott (2015). Philosophizing About Sex. Toronto: Broadview Press. لاپەڕە ٥٩. ژپنک ٩٧٨-١-٧٧٠٤٨-٥٣٦-٥. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Newsom، Carol Ann؛ Ringe، Sharon H. (1998). Women's Bible Commentary. Westminster John Knox Press. لاپەڕە ٦٤. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٦٤-٢٥٧٨١-١. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Witte، John؛ Robert M. Kingdon (٢٠٠٥). Sex, marriage, and family life in John Calvin's Geneva. Grand Rapids, Mich.: W.B. Eerdmans Pub. Co. لاپەڕە ١٢٠–٢٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٠٢٨-٤٨٠٣-١.
- ^ Jolly، Stellina؛ Raste، M.S. (2006). «Rape and Marriage: Reflections on the Past, Present, and Future». Journal of the Indian Law Institute. ٤٨ (2): ٢٧٧–٢٨٤. JSTOR ٤٣٩٥٢٠٣٧.
- ^ «Lebanon scraps law absolving rapists who marry victims». Reuters. ١٦ی ئابی ٢٠١٧. لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Graham-Harrison، Emma (٤ی شوباتی ٢٠١٤). «New Afghanistan law to silence victims of violence against women». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ BCHR "Family Law in Bahrain" ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Bahrain Center of Human Rights 10 February 2014. Accessed 14 March 2017