بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاری خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی شاشەی یاریزانێک کە لە یاری ماینکرافت بزوێنەر دروست دەکات

یاری خۆڵەپەتانێ یان کایەی خۆڵەپەتانێ (بە ئینگلیزی: Sandbox؛ کایەی ساندبۆکس) یارییەکی ڤیدیۆیییە کە توخمێکی یاریکردنی تێدایە داھێنەریی بۆ یاریزانەکان دابین دەکات بۆ ئەوەی کارلێک لەگەڵیدا بکەن، بەزۆری بەبێ ھیچ ئامانجێکی پێشوەختە و دیاریکراو، یان بریکارییەک بە ئامانجێک کە یاریزانەکان بۆ خۆیان دادەنێن.[١] لەوانەیە ئەم جۆرە یارییانە ھیچ ئامانجێکیان نەبێت، و ھەندێکجار بە یاری نایاری یان یاری نەرمەکاڵا ناودەبرێن. زۆرجار یارییەکانی خۆڵەپەتانێ پەیوەستن بە چەمکێکی جیھانی کراوە کە ئازادی جووڵە و پێشکەوتن بە یاریزانەکان دەدات لە جیھانی یارییەکەدا.[٢] زاراوەی "خۆڵەپەتانێ" لە سندوقی خۆڵەوە سەرچاوەی گرتووە کە ڕێگە بە مرۆڤەکان دەدات نزیکەی ھەر شتێک کە بیانەوێت لەناو ئەو سندوقەدا دروست بکەن و بەرھەمی بھێنن.[٣]

یاریکردن

[دەستکاری]

شێوازی خۆڵەپەتانێ دەتوانێت چەندین میکانیک و پێکھاتەی یاری جیاواز لەخۆ بگرێت، لەوانە جیھانە کراوەکان، چیرۆکگێڕانی ناھێڵی، ڕەفتارە سەرھەڵداوەکان، و خۆکارکردنیی بریکارە باوەڕپێکراوەکان و زۆریی تر.[٤][٥] نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەک دەکات لە دوورکەوتنەوە لە یاریکردنی ھێڵی چیرۆکی.[٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Definition of SANDBOX». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «An Introduction to Open World Games». Gameopedia (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٩ی ئابی ٢٠٢٢. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  3. «What Is a Sandbox Environment? Meaning & Setup | Proofpoint US». Proofpoint (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. Breslin، Steve (١٦ی تەممووزی ٢٠٠٩). «The History and Theory of Sandbox Gameplay». GameDeveloper. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. «Good Game Stories - Backwards Compatible - History of Sandbox Games». www.abc.net.au. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. Stuart، Keith (١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٨). «Users are now the game developers». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. «The Contradiction Of Linearity». www.gamedeveloper.com (بە ئینگلیزی). ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.