بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاریگا نێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆڕی وەرزشی یاریگا
چەشنی وێبگە
میدیای وەرزشی دیجیتاڵی
(ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشن)
وێبگەwww.yariga.net
خستنەکار٢٦ی ئابی ٢٠٠٦؛ ١٩ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٦-٠٨-26)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک
تۆمارکردنی فەرمی:
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

تۆڕی وەرزشیی یاریگا (بە ئینگلیزی: Yariga Sports Network) ئاژانسێکی ھەواڵیی وەرزشیی کوردستانە، کە گرنگی بە ڕووماڵکردنی ھەواڵ و چالاکییە وەرزشییەکانی کوردستان و جیھان دەدات و لە ڕێگەی وێبسایت، ئەپڵیکەیشنی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ناوەڕۆکەکانی بڵاودەکاتەوە.

مێژوو

[دەستکاری]

تۆڕی وەرزشیی یاریگا لە ڕێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ دامەزرا، وەک وەڵامێک بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە لە میدیای وەرزشیی کوردیدا ھەبوو.[١] ماڵپەڕەکە لە سەرەتادا پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و بە خێرایی بووە جێی سەرنجی وەرزش دۆستان. لە ساڵی ٢٠١٠، یاریگا پەرەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک کردەوە.

لە بواری پاڵپشتیی ماددییەوە، دەزگای روانگە تا ساڵی ٢٠١٨ پاڵپشتی سەرەکیی پرۆژەکە بوو. لەدوای ساڵی ٢٠١٨ەوە، کۆمپانیای ڤیژن پاڵپشتیی ماددیی تۆڕەکەی گرتۆتە ئەستۆ.داڕێژە:سەرچاوە پێویستە

تۆمارکردنی فەرمی

[دەستکاری]

یاریگا لە ساڵی ٢٠٢٣ بە شێوەی فەرمی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک دەزگایەکی میدیایی وەرزشی تۆمار کرا. ھەر لە ھەمان ساڵدا، لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان تۆمار کرا.داڕێژە:سەرچاوە پێویستە

ئامانج و سیاسەت

[دەستکاری]

بەپێی سیاسەتی کارکردنی، یاریگا خۆی لە بابەتی سیاسی بەدوور دەگرێت و ناوەڕۆکەکانی تەنیا بۆ خزمەتی وەرزش تەرخان کردووە. ھەروەھا، ڕیکلامی نەشیاو، بەتایبەتی بۆ کۆمپانیاکانی گرەوکردن، بڵاوناکاتەوە. ئامانجی سەرەکیی یاریگا خزمەتکردنی وەرزش دۆستانە.داڕێژە:سەرچاوە پێویستە

کاریگەری و پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووسان

[دەستکاری]

لە ماوەی زیاتر لە ١٨ ساڵی کارکردنیدا، یاریگا ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە لە پێگەیاندنی چەندین ڕۆژنامەووسی وەرزشی، پێشکەشکار، و دیزاینەر، کە دواتر زۆربەیان لە کەناڵ و دەزگا میدیاییە ناسراوەکانی کوردستان دەستیان بە کار کردووە.داڕێژە:سەرچاوە پێویستە

بەرنامە و بەرھەمەکان

[دەستکاری]

یاریگا خاوەنی چەندین بەرنامەی تایبەت بە خۆیەتی، لەوانە:داڕێژە:سەرچاوە پێویستە

  • درێسنگ ڕووم
  • سیمای کوردستان
  • فان زۆن
  • باسی بۆتان
  • تەکنینگ لەگەڵ ڕەوا ئەمین
  • لەگەڵ رەوەز ئەحمەد

مافی پەخش و ڕووماڵکردنی خولەکان

[دەستکاری]

یاریگا بۆ ماوەی دوو وەرزە مافی پەخشکردنی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی عێراقی بەدەستھێناوە. ڤیدیۆی گۆڵەکان و کورتەی یارییەکان لەڕێگەی ئەپڵیکەیشن و کەناڵی یووتیووبی یاریگاوە بڵاودەکرێنەوە. ھەروەھا یارییەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە یووتیووب و فەیسبووک دەگوازرێنەوە و لەلایەن بێژەران ئارمانج محەممەد و ڕاستی میھرەبانییەوە شرۆڤەی یاریی یانە کوردستانییەکان دەکرێت.داڕێژە:سەرچاوە پێویستە

ئەپڵیکەیشنی مۆبایل (Yariga App)

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٢٣، تۆڕی یاریگا ئەپڵیکەیشنی فەرمیی خۆی بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بۆ مۆبایلە ھۆشمەندەکان خستە بەردەست.

ئەپڵیکەیشنەکە گرنگییەکی تایبەت بە ڕووماڵکردنی خولەکانی تۆپی پێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات و زانیارییەکانی وەک ئەنجامی ڕاستەوخۆی یارییەکان، پرۆفایلی یانەکان و یاریزانان لەخۆدەگرێت. ئەپڵیکەیشنەکە لەسەر ھەردوو سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس (iOS) و ئەندرۆید (Android) بەردەستە.[٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Yariga Sports Agency: A Decade and More of Pioneering Kurdish Sports Journalism». Shafaq News (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «Yariga on the App Store». App Store (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: no-break space character لە |سەردێڕ= لە 18 (یارمەتی); no-break space character لە |وێبگە= لە 4 (یارمەتی)
  3. «Yariga - یاریگا - Apps on Google Play». play.google.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.