یادگاریی کۆمەڵکووژیی جووەکانی ئەورووپا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی یادگاریی کۆمەڵکووژیی جووەکانی ئەورووپا

یادگاریی کۆمەڵکووژیی جووەکانی ئەورووپا[١] (بە بە ئەڵمانی: Denkmal für die ermordeten Juden Europas Holocaust-Mahnmal) هەروەها ناسراوە بە یادگاریی هۆلۆکۆست، یادەوەرییەکە لە بەرلین بۆ قوربانیانییە جووەکانی هۆلۆکۆکۆست، لەلایەن تەلارساز پیتەر ئایسێنمان و بۆرۆ هاپۆڵد دیزاین کراوە. لە ڕووبەری ١٩،٠٠٠ مەتر چوارگۆشە پێکهاتووە کە ٢،٧١١ بەردی کۆنکرێتی تێدایە.[٢] پلانی سەرەتایی بریتی بوو لە دانانی نزیکەی ٤٠٠٠ بەرد دابنرێت، بەڵام دوای دووبارە ژماردن، ژمارەی ئەو تەختانە کە دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی بگونجێن لەگەڵ ڕووبەرەکە ئەوا بڕیاری دانانی ٢،٧١١ بەرد درا. لەم یادەوەرییە ناوی ٣ ملیۆن قوربانیی جوو نووسراوە.[٣]

بیناکردنی ئەم پڕۆژەیە لە ١ی نیسانی ٢٠٠٣ دەستی پێکرد و لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤ تەواو بوو. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٠٥ کرایەوە، ئەمەش ٦٠ ساڵ دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیھانی دووەم لە ئەورووپا بووە، و دوو ڕۆژ دواتر بۆ خەڵکی گشتیی و سەردانیکەرانی بەرلین کرایەوە. یادەوەرییەکە دەکەوێتە یەک بلۆک لە باشووری دەروازەی براندیانبێرگ، لە گەڕەکی میتە. تێچووی بنیاتنانی نزیکەی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ بوو.[٤]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣، بلۆگەکەی Totem and Taboo کۆکراوەی وێنەکانی بڵاوکردەوە لە ئەپڵیکەیشنەکەی ھاوڕەگەزخوازان Grindr، کە لە یادەوەرییەکە گیراوە.[٥] ئەو ئاراستەیە کە سەریهەڵدا بوو وەڵامی تێکەڵاوی لێکەوتەوە: لەکاتێکدا بەڕێوەبەری گشتی ئەوکاتە یۆئێل سیمکای، کە خۆی جولەکە و هاوڕەگەزخواز بوو، جەختی لەوە کردەوە کە "زۆر تووڕە بووە" کە ئەندامانی ئەپەکەی "بەشداری لە یادەوەری هۆلۆکۆستەکە بن" ، ڕەخنەی نێودەوڵەتی هەبوو لە بەکارهێنانی یادەوەرییەکە وەک پشتەوەیەکەر بۆ پێڕەوەکان، کە بە بێ ڕێز دانرا.[٦][٧]

هەروەها بڕوانە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Memorial to the Murdered Jews of Europe and Information Centre". Retrieved 16 March 2022.
  2. ^ "The Memorial to the Murdered Jews of Europe – Field of Stelae". Foundation for the Memorial to the Murdered Jews of Europe. Retrieved 4 February 2016.
  3. ^ "Information Centre · Yad Vashem Portal". Foundation for the Memorial to the Murdered Jews of Europe. Retrieved 4 February 2016.
  4. ^ "The Memorial to the Murdered Jews of Europe -History". Foundation for the Memorial to the Murdered Jews of Europe. Retrieved 4 February 2016.
  5. ^ "Totem and Taboo: Grindr remembers the holocaust". Grindr-remembers.blogspot.co.uk. Retrieved 2013-08-18.
  6. ^ D'Addario, Daniel (2013-01-30). "Grindr's odd Holocaust fetish". Salon. Retrieved 2013-08-18.
  7. ^ "Grindr Users Post 'Sexy' Pictures From Holocaust Memorial in Bizarre, Ironic Trend". HuffPost. 2013-01-31. Retrieved 2013-08-18.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]