ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تاجیکستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی تاجیکستان
بە تاجیکی: Дастаи миллии футболи Тоҷикистон
وڵاتی وەرزشتاجیکستان
ناسناوШерҳои форсй
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتتاجیکستان
کاپتنNuriddin Davronov
یاریگاPamir Stadium
خاوەنTajikistan Football Federation
وێبگەhttp://fft.tj/
کۆدی وڵات لە فیفاTJK


ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تاجیکستان نوێنەرایەتی تاجیکستان لە یارییەکانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دەکات و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تاجیکستان سەرپەرشتی دەکرێت،[١][٢] کە دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی تاجیکستانە. دوای جیابوونەوەی لە یەکێتیی سۆڤیەت، تاجیکستان یەکەم یاری خۆی بەرامبەر ئۆزبەکستان لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٢ ئەنجامدا. ساڵی ١٩٩٤ لە فیفا وەرگیرا.[٣][٤]یەکەم پێشبڕکێی فەرمی کە تیپەکە بەشداری کرد لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ساڵی ١٩٩٦ بوو، کاتێک لە کۆمەڵەی ھەشتەمی سێ تیپیدا لەگەڵ ئۆزبەکستان و بەحرەین پلەی یەکەمی بەدەستھێنا. دواتر بەحرەین کشایەوە و تەنھا تاجکیستان و ئۆزبەکستان مانەوە دوویارییان بەرامبەر یەک ئەنجامدا لە یاری یەکەم تاجیکستان بە ئەنجامی ٤–٠ یارییەکەی بردەوە، بەڵام لە یاری دەرەوەی یاریگای خۆیدا دوای کاتی زۆرکراو بە ئەنجامی ٠–٥ یارییەکەی دۆڕاند. تا خولی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ نەچوونە نێو ڕکابەرییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی، چوار سەرکەوتنیان لە قۆناغی سەرەتایی کۆمەڵەکان تۆمارکرد لەنێویاندا سەرکەوتنیان بەسەر تورکمانستان بە ئەنجامی ٥–٠، و تەنھا بە چین دۆڕان، کە ئەمەش وای کرد لە پلەی دووەمدا بن، بەڵام لە دەرەوەی پێشبڕکێکە.[٣]ھەڵبژاردەکە ھەرگیز نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانی فیفا بکات.

ڕێزلێنان[دەستکاری]

کۆنتینێنتاڵ[دەستکاری]

  • جامی چالێنجەکەی ئەی ئێف سی
    • پاڵەوانان (١): ٢٠٠٦
    • پلەی دووەم (١): ٢٠٠٨
    • پلەی سێیەم (١): ٢٠١٠

بانگھێشتنامە[دەستکاری]

  • جامی شا
    • پاڵەوانان (١): ٢٠٢٢
  • پاڵەوانێتی مێردێکا
    • پاڵەوانان (١): ٢٠٢٣
  • جامی ئیکۆ
    • پلەی سێیەم (١): ١٩٩٣
  • جامی بانگەباندو
    • پلەی دووەم (١): ٢٠١٨
  • جامی ئینتەرکیشوەری پاڵەوان
    • پلەی دووەم (١): ٢٠١٩

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Tajikistan - Club profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-22.
  2. ^ "Tajikistan - Tajikistan - Results, fixtures, squad, statistics, photos, videos and news - Soccerway". int.soccerway.com. Retrieved 2023-12-22.
  3. ^ ئ ا "Member Association - Tajikistan". FIFA.com. FIFA. Archived from the original on 9 July 2007.
  4. ^ "Tajikistan national team". www.international-football.net. Retrieved 2023-12-22.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]