بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەژار زەھاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زەھاوی لە کاتی دەف لێداندا بە جل و بەرگی کوردییەوە

حوسەین زەھاوی (1980- ) یا ھەژار زەھاوی[١][٢] (بە ئینگلیزی: Hajar Zahawy, Hussein Zahawy) ھونەرمەندێکی دەفژەنی کوردە.[٣] ئەو بە ھاوکاریی سۆھراب پوورنازریدا گرووپی نیشتمانی پێک ھێناوە.[٤][٥] زەھاوی لەگەڵ گرووپی مۆسیقای جۆراوجۆردا وەکوو کوردی، فارسی، تورکی، یۆنانی و ھیندیدا ھاوکاری کردووە و بەرھەمی تاکەکەسیشی ھەیە. چەندین سی دیی بەرھەمھێناوە و لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتەکانی دنیادا کۆنسێرتی ھەبووە.

زەھاوی لە ساڵی 1980دا لە بنەماڵەیەکی کورد لە باشووری کوردستان لە دایک بووە. ساڵانی مناڵیی لە ئێران بە سەر بردووە[٦] و دواتر لە ساڵی 1990دا چووە بۆ ئینگلتەرا.[٧] ھەر لە مناڵییەوە دەستی بە دەف لێ دان کردووە. لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا بانگھێشت کراوە بۆ ئۆرکێسترای مۆسیقای کوردی لە ئەورووپادا. لە زانکۆی سواسی لەندەن (زانکۆی لێکۆڵینەوە ڕۆژھەڵاتی و ئەفریقییەکان) وانەی مۆسیقای ڕەگەزەکانی (Ethnomusicology) خوێندووە.

مۆسیقا

[دەستکاری]

زەھاوی ئامێرە زەربییەکان و بە تایبەت دەف دەژەنێت. ئەو بە ھاوکاریی ھونەرمەندی کەمانچەژەن سۆھراب پوورنازریدا گرووپی نیشتمانی پێک ھێناوە، نیشتمان گروپێکی مۆسیقای کوردییە کە ژەنیارانی لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە خڕ کردووەتەوە و ئامانجی ناساندنی زیاتری مۆسیقای کوردی بە خەڵکی جیھانە.[٤][٥] ئەو جگە لە بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا ژمارەیەکیش وۆرکشاپی بۆ ناساندنی دەفی کوردی داناوە.[٢][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. 1 2 http://auis.edu.krd/photo/kurdish-daf-workshop-hajar-zahawy ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. «کۆکاڵچراڵ؛ حوسەین زەھاوی لە کۆکاڵچراڵدا». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. 1 2 «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. 1 2 «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. «ماڵپەڕی ئەوەیکنینگ؛ ژیاننامەی حوسەین زەھاوی». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. http://www.mp3tunes.tk/download?v=WzHuqk83ahY%5B‍%5D%5B‍%5D