ھەڕەشەی وێب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڕەشەی وێب یان ھەڕەشەکانی وێب ھەر ھەڕەشەیەکە کە لە تۆڕی جیھانی ئینتەرنێت دا بەکاردێنێت بۆ ئەنجامدانی تاوان لەسەر ئینتەرنێت. ھەڕەشەکانی وێب بریتییە لە چەندین جۆری ڤایرۆس و فێڵ، کە ھەموویان کار لەسەر پڕۆتۆکۆلی HTTP یان HTTPS دەکەن، بەڵام لەوانەیە پرۆتۆکۆل و پێکھاتەکانی تر بەکاربێنن، وەک لینکەکان لەناو ئیمەیڵ یان IM، یان ناردنی فایل و کەلوپەلی ڤایرۆساوی؛ یان لەڕێگەی سێرڤەرەکان کە دەستگەیشتنیان بە وێب ھەیە. تاوان لەسەر ئینتەرنێت و سوود وەرگرتن دەکرێت لەڕێگەی دزینی زانیاری کەسی/تایبەت بۆ فرۆشتن، ھەڵمژینی کۆمپیوتەرە تووشبووەکان کە تووشی ھاکردنبوون بۆ ناو بۆتنێتەکان.[تێبینی ١]

ھەڕەشەکانی وێب کۆمەڵێک مەترسی فراوانیان ھەیە، لەوانە زیانە دارایییەکان، دزینی ناسنامە، لەدەستدانی زانیاری/داتا نھێنییەکان، دزینی سەرچاوەکانی تۆڕ، ناوبانگی براند/کەسی زیانلێکەوتوو، و فرێدانی متمانەی بەکاربەر لە بازرگانیی ئەلیکترۆنیکی و بانکی ئۆنلاین.

ئەمە جۆرێکە لە ھەڕەشەکانی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیای زانیاری (IT). مەترسی ئایتی، واتە کاریگەری مەترسی لەسەر کۆمەڵگا بەھۆی بڵاوبونەوەی پرۆسەکانی ئایتی.[١][٢][٣]

گەیشتن بە ڕێگا[دەستکاری]

ھەڕەشەکانی وێب دەکرێت پۆلێن بکرێن بۆ دوو جۆری سەرەکی، لەسەر بنەمای شێوازی گەیاندن - پاڵنان و ڕاکێشان.[٤] ھەڕەشەکانی پشت بەستن بە بەکارھێنانی سپام، فیشینگ،[تێبینی ٢] یان ئامرازی ساختەکاری تر بۆ فریودانی بەکارھێنەرێک بۆ وێبسایتێکی فریودەر (زۆرجار خراپکار) کە دواتر لە ڕێگەی فریودانی بەکارھێنەر و فێڵکردن لێی زانیاری کۆ دەکاتەوە ئەویش لە ڕێگەی فریودانی بەکارھێنەر بۆ داخلکردنی زانیاریییە ھەستیارەکان (نموونە ئیمەیل/پاسۆرد، کارتی بانک)، فێلکردنە زیانبەخشەکان وەک ناردنی ڤایرۆس بۆ سەر کەسی دیاریکراو. یان ھێرشکردن لە ڕێگەی فیشینگ،[تێبینی ٣] ژەھراویکردنی DNS[تێبینی ٤] (یان ھەرمینگ)، و ئامرازی تر بەکاردەبەن بۆ ئەوەی وا لە بەکارھێنەر بکات وابزانێت سەرچاوەیییەکی باوەڕپێکراوە.

فیشینگی ڕم بە شێوەیەکی ئاسایی کەسەکان و گرووپە تایبەتەکان بە ئامانج دەگرێ بۆ دەستکەوتی دارایی. لە ھەڕەشەکانی تردا، داڕێژەرانی ڤایرۆس ئاسایشی ئەندازیاری کۆمەڵایەتی[تێبینی ٥] بەکاردێنن وەک بە پەرۆشکردنی خەڵک بۆ کردنەوەی بابەتی پەیوەندیدار بە ڕۆژانی پشوو، کەسایەتییە بەناوبانگەکان، وەرزش، پۆرنۆگرافی، ڕووداوە جیھانییەکان و بابەتە گەرمەکانی تر بۆ قایلکردنی کەسی بەرامبەر بۆ کردنەوەی ئەم بابەتە لەناو ئیمەیڵەکەی و ھاکردنی کەسی بەرامبەر.

ھەڕەشەکانی وێبی لەسەر بنەمای سەرەح ڕاکێشان، زۆربەی کات بە ھەڕەشەکانی «دابەزاندن و دامەزراندن» ناودەبرێن (و زیاتر بە شێوەی «جێبەجێکردن بە داگرتنی ئەپلیکەیشن»[تێبینی ٦] وێبگە یاسایییەکانیش تووش دەکەن ھەنێکجار، کە زانیارییە زیانبەخشەکان دەگوازنەوە بۆ سەردانکەران یان ئەنجامی گەڕانچییەکان دەگۆڕن بۆ ئەوەی بەکارھێنەرەکان ببەن بۆ وێبگە زیانبەخشەکان. ھەنێکجاریش بڕاوسەری بەکارھێنەر ئەپلیشکەیشنی زیان بەخش دەھێنێتە خوارەوە بەبێ زانین و ئاگالێبێوونی خودی بەکارھێنەر.

نموونەکان[دەستکاری]

لە ئەیلوولی ٢٠٠٨، ھاککەرە زیانبەخشەکان چوونە ناو چەند بەشێکی BusinessWeek.com بۆ دووبارە ئاڕاستەکردنەوەی سەردانکەران بۆ وێبگە زیانبەخشەکان. سەدان لاپەرەی وێبگەکە کە تووشبووی کۆدی جاڤاسکریپتی ڤایرۆساوی کە ئەرکیان گواستنەوەی سەردانیکەرە بۆ وێبگەیییەکی تر.[٥]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ بۆت نێت: لەڕێگەی بەکارھێنانی (Netowrk-نێت وۆرک) ئینتەرنێتی کۆمپیوتەرە تووشبووەکان و بۆ سوود وەرگرتن لە کار و ئامانجە پێویستییەکانی ھاکەر، ھاکەرەکان دەتوانن کۆمپیوتەرە تووشبووەکان بەکاربێنن بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان، وەک بەکارھێنانی ئینتەرنێتی کۆمپیوتەرە تووشبووەکان بۆ ھێرشکردنە سەر وێبگەیەکی دیاریکراو. (سەرچاوەی یەکەم) (سەرچاوەی دووەم)
  2. ^ فیشینگ ڕێگەیییەکە ھاکەر بەکاری دەھێنێت بۆ خەڵەتاندنی بەرامبەرەکانی، تێیدا ئەو پێداویستییانە دیزاین دەکات کە بەرامبەرەکانی پێویستیان پێیەتی، بۆ نموونە دیزاین کردنی شێوەیییەکی ساختەی ئەپلیکەیشنی فەیسبووک لەسەر شێوازە ڕاستەقینەکەی کە ناسینەوەی ئاسان نییە بەم شێوەیە بەرامبەرەکە بەبێ ئەوەی بزانێت بەبەکارھێنانی ئەپلیکەیشنە ساختەکە زانیارییە تایبەت و ھەستیارەکان بۆ ھاکەر دەنێرێت.
  3. ^ (ھەنێکجار دیزاینکردن و ساختەکردنی شتێکە کە لە شێوازە ڕەسەنەکەی نزیک بێت، نموونە دیزایین کردنی ئەپلیکەیشنی فەیسبووک لەسەر شێوازە ڕەسەنەکەی فەیسبووک بۆ ھەڵخەلەتاندنی بەکارھێنەر)
  4. ^ ژەھراویکردنی دی ئێن ئێس ھێرشێکی سەر ھێلە کە تێیدا تۆمارەکانی دی ئێن ئێس دەگۆڕدرێت و وای لێدەکرێت بەکارھێنەری تووشبوو ڕەوانە بکرێت بۆ وێب سایتی فریودەر و ھەڵخەڵەتێنەر کە لە شێوە ڕەسەنەکەی دەچێت. (سەرچاوەی یەکەم
  5. ^ ئاسایشی ئەندازیاری کۆمەڵایەتی: خەڵەتاندنی خەڵکە کە زانیاری تایبەت و کەسی بە ئامانج دەگرێت، بەڵام ئاگاداربە ئەمە جیاوازە لەگەڵ شارەزایانی تایبەت بە بواری ئەندازیار کۆمەڵایەتی کە ئەوان داوای زانیاری تایبەت و کەسی ناکەن.
  6. ^ شێوازی داگرتن و دامەزراندن دوو جۆری ھەیە: یەکەم: دامەزراندنی ئەپلیکەیشن لە کۆمپانیایییەکی باوەڕپێکراو و متمانە پێکراو، کە بەڵگەنامە و شوێنی دابەزاندنی تەواوە، بۆ نموونە دابەزاندن لە کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت و فەیسبووکەوە. دووەم: بەکارھێنەر نازانێت سەرچاوەی ئەپلیکەشنە لەکوێیە، یان کە دادەبەزێت و دایدەمەزرێنێت ئەرک و جێبەجێکارییەکانی ئەم ئەپلیکەیشنە چین بەم شێوەیە بەکارھێنەر لەوانەیە ببێتە نێچیر بۆ ڕێکخراو یان ھاکەری بەرامبەر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Cortada, James W. (2003-12-04). The Digital Hand: How Computers Changed the Work of American Manufacturing, Transportation, and Retail Industries. USA: Oxford University Press. p. 512. ISBN 0-19-516588-8.
  2. ^ Cortada, James W. (2005-11-03). The Digital Hand: Volume II: How Computers Changed the Work of American Financial, Telecommunications, Media, and Entertainment Industries. USA: Oxford University Press. ISBN 978-0-19-516587-6.
  3. ^ Cortada, James W. (2007-11-06). The Digital Hand, Vol 3: How Computers Changed the Work of American Public Sector Industries. USA: Oxford University Press. p. 496. ISBN 978-0-19-516586-9.
  4. ^ Trend Micro (2008) Web Threats: Challenges and Solutions from http://us.trendmicro.com/imperia/md/content/us/pdf/webthreats/wp01_webthreats_080303.pdf
  5. ^ Naraine, Ryan (2008) Business Week site hacked, serving drive-by exploits from http://blogs.zdnet.com/security/?p=1902#more-1902