ھێنری کارڤڵ
Henry Cavill ھێنری کاڤیل | |
|---|---|
کاڤیل لە ٢٠١٥ | |
| لەدایکبوون | ھێنری ویلیام داگڵیێش کاڤیل ٥ی ئایاری ١٩٨٣ |
| نیشتەجێی | کێنزنگتن، لەندەن |
| نەتەوە | بەریتانی |
| پەروەردە | St Michael's Preparatory Schoo Stowe School |
| پیشە | ئەکتەر |
| چالاکبوون | ٢٠٠١- ئێستا |
| باڵا | ١٨٥.٤سم |
ھێنری ویلیام داگڵیێش کاڤیل (بە ئینگلیزی: Henry William Dalgliesh Cavill)، لەدایکبووی ٥ی مەیی ١٩٨٣، لە جێرزی، دوورگەکانی مانش. ئەکتەرێکی بەریتانییە، سەرەتای کاری ئەکتەری لە فیلمی (The Count of Monte Cristo)ی ساڵی ٢٠٠٢دا دەستپێکرد، پاشان ڕۆڵی بینی لە چەند بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا، لە بەرنامەی (The Inspector Lynley Mysteries) بۆ کەناڵی بی بی سی، و بەرنامەی (Midsomer Murders) لە کەناڵی ئای تی ڤی. پاشان بۆ فیلمە سوپەرھیرۆیەکانی کۆمپانیای دی سی وەک پیاوی پۆڵا وە باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری.
پەروەردە
[دەستکاری]کاڤیل لە دوورگەی جێرسی لە دوورگەکانی کەناڵی ئینگلیزی لەدایکبووە. چوارەم منداڵی خێزانەکەیە. دایکی بەناوی ماریان سکرتێری بانکە و باوکی بەناوی کۆڵین دەڵاڵی بۆرسەیە. لە قوتابخانەی ئامادەکاری سانت مایکل لە ویلایەتی جێرسی خوێندوویەتی پێش ئەوەی بچێتە قوتابخانەی شەوانە لە شاری باکینگھامشایری ئینگلتەرا. کاڤیل لە قۆناغی ناوەندیدا دەستی بە نواندن کردووە لە شانۆنامەکانی قوتابخانەدا و ڕای گەیاندووە، ئەگەر نەبوایە بە ئەکتەر، پەیوەندی بە سوپاوە دەکرد یان دەچووە زانکۆ بۆ خوێندنی مێژووی کۆن، بە تایبەتی میسرناسی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «هنري كافيل»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٥.