ھێرشی دیمەشق (٢٠١٣)
ھێرشی دیمەشق | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕی ناوخۆییی سووریا |
جێ | دیمەشق |
کاتی ڕوودان | ٢٥ی ئازاری ٢٠١٣ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٦ی شوباتی ٢٠١٣ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٥ی ئازاری ٢٠١٣ |
ھێرشی دیمەشق ئاماژەیە بۆ زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئۆپۆزسیۆن کە لە سەرەتای مانگی شوباتی ٢٠١٣ لە شاری دیمەشق و دەوروبەری دەستیپێکردووە.
لە ٦ی شوباتدا، ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ھێرشێکیان بە ناوی شەڕی ئەرماجیدوون لە جەرگەی ناوەڕاستی دیمەشق دەستپێکرد، کە ئۆپۆزسیۆن چوونە ناو ناوچەی جۆبار لە دیمەشق دوای ئەوەی دەستیان بەسەر خاڵێکی پشکنینی سوپای سووریادا گرت. هەروەها چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەستیان بەسەر بەشێک لە ڕێگای بازنەیی دیمەشقدا گرت کە وەک بەربەستێک لە نێوان ناوەڕاستی دیمەشق و غوتە کاری دەکرد. هەروەها ئۆپۆزسیۆن هێرشی بۆ سەر عەدرا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دیمەشق دەستپێکرد.
لە ۱۰ی شوباتدا ئەندامێکی ئۆپۆزسیۆن بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن خاڵێکی دیکەی سەربازییان لە ناوچەی جۆبار گرتووە. بەڵام ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەکاتی شەڕی ئەو ڕێگایە، هێزەکانی حکوومەت دوای بۆردوومانکردنی پێگەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕۆژێک پێشتر، ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردەوە.
لە ۱۹ی شوباتدا ئۆپۆزسیۆن دەستیکرد بە گواستنەوەی بارھەڵگرێکی پڕ لە چەکی دژە فڕۆکە بۆ جۆبار لە ھەوڵێکدا بۆ چەسپاندنی پێشڕەوییەکان لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی دیمەشق.
لە ٢٠ی شوباتدا، مووشەکێکی سکود کە لەلایەن ھێزەکانی حکوومەتەوە تەقێندرابوو، ناوەندی فەرماندەیی میلیشیای ئیسلامی لیوا ئەلئیسلام لە نزیک دووما کە سەرکردایەتی هێرشەکەی سەر ئەلدەوار و ناوچەی جۆبار دەکرد، کەوتە خوارەوە. لەو هەڵمەتەدا شێخ زەهران عەلووش سەرکردە و دامەزرێنەری لیواکە بریندار بووە. ئەو ناوچەیە وێران بووە و چەکدارانی دیکەش کوژراون یان بریندار بوون.
ڕۆژی ۲۱ی شوبات ئۆپۆزسیۆن سێ ھێرشی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی کردە سەر ئامانجە ئەمنییەکان لە گەڕەکی بەرزە لە دیمەشق. ھەروەھا چەندین هاوەن ئاراستەی بارەگاکانی ئەرکانی گشتیی سوپای سووریا لە گۆڕەپانی ئومەوی و هەروەها شەقام و گۆڕەپانەکانی دیکە کە لەلایەن فەرمانگە حکوومی و ئەمنییەکانەوە سەرپەرشتی دەکران، بە گوتەی دانیشتووان و چالاکوانان. ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لەم ھێرشانەی دیکەدا ٢٢ کەس کوژراون کە زۆربەیان سەرباز بوون.
لە ٢٧ی شوباتدا ڕووانگەی سوووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئیدیعای کرد کە ئۆپۆزسیۆن چەندین هاوەنیان تەقاندووە کە لە بەشی دادوەری و ئەدەبیاتی سەربازی لە زانکۆی دیمەشق تەقیوەتەوە.
لە ٢ی ئاداردا لە دارایا شەڕێکی توند لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و سوپای سووریادا بڵاوکرایەوە. لیژنەکانی ھەماھەنگی خۆجێی لە سووریا ڕایان گەیاند کە ئۆپۆزسیۆن ستوونی سەربازییان کردە ئامانج کە ھەوڵی هێرشکردنە سەر دارایا دەدا، ھەروەها بەرگرییان لە چەندین هەوڵی حکوومەت کرد بۆ هێرشکردنە سەر جۆبار.
ڕۆژی ۳ی ئادار ڕاگەیەندرا کە ئۆپۆزسیۆن چەند مووشەکێکیان ئاراستەی بارەگای ھێزە ئەمنییەکان لە دیمەشق کرد، هەرچەندە نازانرێت زیانی گیانی ھەبووە یان نا.
لە ١٢ی ئازاردا ٣٠ کەسی ھەڵھاتووی سوپا لە بۆسەیەکی سوپادا لە نزیک دیمەشق لە کاتێکدا کە بەرەو ناوچەی غوتەی ڕۆژھەڵاتی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن دەڕۆیشتن، کوژران.
لە ۱٨ی ئازاردا ئۆپۆزسیۆن کە لەناوخۆی دیمەشقدا چالاکی دەکرد، ھاوەنیان ئاراستەی کۆشکی سەرۆکایەتی دیمەشق کرد، ھەرچەندە دیار نییە زیانی گیانی ھەبووە یان نا.
لە ٢١ی ئازاردا تەقینەوەیەک لە مزگەوتی ئیمان لە گەڕەکی مەزرەعە ڕوویدا و بەهۆیەوە تا ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا شێخ محەممەد سەعید ڕەمەزان ئەلبووتی، پیاوێکی ئایینی سوننە. یەکێک بوو لە دیارترین لایەنگرانی حکوومەتی سووریا لە لقی ئیسلامی سوننە لە سووریا. تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی سووریا ڕای گەیاند، تەقینەوەکە تەقینەوەیەکی خۆکوژی بووە، ھەرچەندە بەشێک لە دانیشتووانی سووریا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ھۆکارەکەی بۆمبێکی ھاوەن بووە کە بەر ئۆفیسێکی سیاسی نزیک کەوتووەتەوە.
لە ۲٥ی ئازاردا ئۆپۆزسیۆن یەکێک لە قورسترین ئۆپەراسیۆنەکانی بۆردوومان لە ناوەڕاستی دیمەشق دەستپێکرد، دەوترێت هاوەن بەر گۆڕەپانی ئومەوی کەوتووە، کە بارەگاکانی حیزبی بەعس و ھەواڵگری ھێزی ئاسمانی و تەلەڤیزیۆنی حکوومەتی لێیە. ھێرشەکە کاتێک دەستیپێکرد کە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێشڕەوییان کرد بۆ ناوچەی کفر سووسە لە دیمەشق و سوپای سووریا بە تۆپخانە لە چیای قاسیۆنەوە وەڵامی دایەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «هجوم دمشق (2013)»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.