ھیندۆ ڕاج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھیندۆ ڕاج
کیشوەرئاسیا
وڵاتپاکستان
دابەشکاریی کارگێڕیKhyber Pakhtunkhwa، Gilgit-Baltistan
پۆتانی شوێن٣٦°١٩′٤٢″N ٧٢°٥٩′٥٥″E
بەرزترین خاڵکۆیۆ زۆم
بەرزی لە ئاستی دەریا٦٬٨٧٢ مەتر
زنجیرەچیاAlpide belt
Map

ھیندۆراج (بە ئوردو: سلسلہ کوہ ہندو راج)، بە واتای "فەرمانڕەوایی ھیندۆ" دێت. بریتییە لە زنجیرەیەک چیا لە باکووری پاکستان، لە نێوان زنجیرە چیاکانی ھیندۆکوش و کەرەکۆرام ھەڵکەوتووە. بەرزترین لووتکەکەی کۆیۆ زۆمە، ٦٨٧٢ م (٢٢٬٥٤٦ پێ)بەرزە، لووتکە بەرچاوەکانی تر بریتین لە بوونی زوم و غەمبار زوم و گوڵ لێشت زوم، تێکرای لووتکەکان لە چیاکانی ھیندۆ ڕاج بە تێکڕایی دەگاتە نزیکەی ٥٠٠٠ مەتر بۆ ٦٠٠٠ مەتر.

ناونانی[دەستکاری]

ناوی ھیندۆ ڕاج (हिन्दू राज) بە واتای "فەرمانڕەوایی ھیندۆ" دێت لەزمانی سانسکریت و زمانە نزیکەکانی وەک ھیندی - ئوردو. وشەی ھیندۆ کە بۆ وەسفکردنی دانیشتووانی ناو خاکی ڕووباری سیندو (ئیندۆس) بەکارھاتووە، لە کۆتاییدا لە وشەی سانسکریتی سیندۆ (सिन्धु) وەرگیراوە، واتە "جەستەیەکی گەورەی ئاو"؛ وشەی ڕاج بە مانای "یاسا" لە سانسکریتدا دێت.

تایبەتمەندی[دەستکاری]

کێوی ھیندۆ ڕاج لەنێوان چیتراڵ و گیلگیت ھەڵکەوتووە، ئەوان دەکەونە باشووری چیای پامیری و ڕۆژھەڵاتی ھیندوکوش، لووتکەکانی بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی ٢٢٬٥٠٠ پێ. چیاکانی ھیندۆڕاج ھاوتەریب لەگەڵ چیاکانی ھیندۆکوش درێژبوونەتەوە، بەرزترین لووتکەکەی کۆیۆ زامە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٦٨٧٢ مەتر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • The Himalayan Journal, Volumes 34-35. Oxford University Press. 1974. p. 109.
  • ^ Jump up to: a b c d Singh, Vijay P. ; Singh, Pratap; Haritashya, Umesh K. (١ تەممووز ٢٠١١).
  • ^Encyclopedia of Snow, Ice and Glaciers. Springer Science & Business Media. p. 514
  • ^. ISBN 978-90-481-2641-5. ^ Takacs, Sarolta Anna; Cline, Eric H. (١٧ تەممووز ٢٠١٥).
  • ^ The Ancient World. Routledge. p. 377. ISBN 978-1-317-45839-5. ^ Annals of Oriental Research, Volume 19. University of Madras. 1974. p. 7^

. ^ Simner, Mark (٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٧). Pathan Rising: Jihad on the North West Frontier of India 1897-1898. Fonthill Media. ^ Cavendish, Marshall (2006). * World and Its Peoples. Marshall Cavendish. p. 292 . ISBN 978-0-7614-7571-2.