گیلگیت
| گیلگیت | |
|---|---|
| بە ئۆردوو: گلگت | |
| ناو بە زمانی فەرمی | گلگت، Gilgit |
| وڵات | پاکستان |
| پایتەختی | Gilgit District، Gilgit-Baltistan، Gilgit Tehsil |
| دابەشکاریی کارگێڕی | Gilgit Tehsil |
| ناوچەی کاتی | UTC+05:30 |
| پۆتانی شوێن | ٣٥°٥٥′١٥″N ٧٤°١٨′٥٢″E |
| دانیشتووان | ٨٬٨٥١ |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٥٠٠±١ مەتر |
![]() | |
گیلگیت (بە ئوردوو: گلگت) پایتەختی گیلگیت-بەلتیستانە. ئەو مەڵبەندە ناوچەی باکووری کشمیرە کەلەلایەن پاکستانەوە بەڕێوەدەچێت. ئەم شارە دەکەوێتە دۆڵێکی فراوانەوە لە نزیک گۆمی گلگیت و ڕووباری ھونزا. گیلگیت لە پاکستان شوێنی گەشتیاریی سەرەکییە و وەک ھۆبەیەک بۆ گەشتوگەڕان و شاخەوانیی لە زنجیرەچیاکانی کەرەکۆرەم خزمەت دەکات.[١]

گیلگیت پێشتر ناوەندێکی سەرەکی ئاینی بوودیزمی بوو ھەروەھا یەکێک بوو لە وێستگە سەرەکییەکانی ڕێگای ئاوریشم. ئەمڕۆ وەک شوێنێکی سەرەکی دادەنرێت لەسەر ڕێگای گشتی کەرەکۆرەم و ڕێگاکانی نێوان چین و شارەکانی پاکستان. کەوتووەتە سەر ڕێگای سکاردو چیترال و پیشاوەر و ئیسلام ئاباد. لەئێستادا وەک گومرگێکی خاڵی سنووریی لە بواری چالاکی ئابووری بەکاردێت.[٢] دانیشتووانەکەی بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵ کردن دەبەستن گەنم و جۆ وەک بەروبوومی سەرەکی ناوچەکە ھەژمار دەکرێت.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Gilgit | Kashmir region, Indian subcontinent, Asia». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ https://books.google.com/books/about/Patronage_Devotion_and_Politics.html?id=BdyyDAEACAAJ
- ↑ Schmidt، Ruth Laila؛ Kohistānī، Razval؛ Zarin، Mohammad Manzar (2008). A Grammar of the Shina Language of Indus Kohistan (بە ئینگلیزی). Otto Harrassowitz Verlag. ژپنک ٩٧٨-٣-٤٤٧-٠٥٦٧٦-٢.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
