بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھۆراشیۆ ساوتگەیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەشە ھۆراشیۆ ساوتگەیت

ھۆراشیۆ ساوتگەیت (لەدایکبووی ٥ی تەممووزی ١٨١٢ – مردووی ١١ی نیسانی ١٨٩٤) لە پۆرتلاند لە دایک بووە، لە کەنیسەی پرۆتێستانتیدا خوێندویەتی. لە ساڵی ١٨٣٤دا بە فەرمی بوە بە قەشەی کەنیسەی «ئەپیسکۆپاڵ»ی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

ساوتگەیت دەستنیشان کرا وەک «میسیۆنەر» یان «ڕۆشنگەر»ێک بۆ دەسەڵاتی ژێر دەوڵەتی عوسمانی لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٤دا، دوای ئەوەی کە چەن ساڵێک گەڕانی کردبوو بەناو ئەوەی ئێستا بوەتە تورکیا، ئێران، عێراق و ھەندێ بەشی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. پەیوەندییەکانی ئەو لەگەڵ مەسیحییەکانی ناوچەکەدا سەرتایەکی گرنگی پەیوەندییەکانی ئەوان و کەنیسەی پرۆتستانتیی ئەپیسکۆپی بوو. لە دوو بەرگدا یادەوەرییەکانی سەفەرکردنی بەناو کوردەکان و کوردستاندا نوسیوەتەوە بەناوی «گێڕانەوەی سەفەرێک بەناو ئەرمینیا، کوردستان، پارس و میزۆپۆتامیا».[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Southgate، Horatio (1840). Narrative of a Tour Through Armenia, Kurdistan, Persia and Mesopotamia: With Observations Upon the Condition of Mohammedanism and Christianity in Those Countries (بە ئینگلیزی). Tilt and Bogue.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]