ھاککردنی سۆنی پیکچەرز ئینتەرتەینمنت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بارەگاى کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئێنتەرتەینمنت ل‏‏‏ە ‏‏‏ویلایەت‏‏‏ە‏‏‏ یەکگرتو‏‏‏ە‏‏‏کان

لە ٢٤ی تشرینی دووەم ساڵی ٢٠١٤، لەناکاو ھەموو ھێڵ و کۆمپیوتەرەکانی کۆمپانیای سۆنی پیکچێرزی ژاپۆنی لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکارکەوتن. ئەم کارا لەلایەن گروپێک بە ناوی پارێزەری ئاشتی، ناوی ئەو گروپە ھاککەرەیە کەبونە ھۆکاری ھێرشەکەی سەر کۆمپانیا جیھانیەکەی سۆنی و لەپرۆسەی ھاکەکە نەوەستان تا ھەموو داتاکانی سۆنیان بەتەواوی لەناوبرد. ھاککەرەکان ھەموو کۆگا زانیاریەکانی کۆمپیوتەرەکانیان سڕیەوە، سیستمی ئیمەیلیان بەتەواوی کوژاندەوەو گەلێک زانیاری تایبەتی کۆمپانیاکەیان کۆپی کردوەو لەو رۆژەوە چەندین فیلمی ھۆلیۆدیان کەچەندەھا میلیۆن دۆلاریان تێچوە بەشێوەی نایاسایی بڵاوکردۆتەوە.

زیانەکانی ئەم ھێرشە[دەستکاری]

یەکێک لەزانیاریە ھەستیارەکان کە ئەو ھاکەرانە توانیویانە دەستی بەسەردابگرن، زانیاری تایبەتی ٤٧ ھەزار کەسە کە لەو کۆمپانیایە کاردەکەن کەدیارترینیان سیلڤیستەر ستالۆن‌و جود ئاپاتۆوە. زیانێکی ماددی زۆر بەکۆمپانیاکە کەوتوە، بەجۆرێک تەنھا بۆ چاککردنەوەی کۆمپیوتەرەکانی، دەیان میلیۆن دۆلار دەبێت لەلایەن سۆنیەوە خەرجبکرێت. جیا لەوەش کۆی گشتی زیانەکانی ئەو ھاککردنە، بەنزیکەی ١٠٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت. ھەروەھا، ماوەی مانگێکە فەرمانبەرانی ئەو کۆمپانیایە لەلایەن ھاککەرە نەناسراوەکان دوچاوی چەندین ھەڕەشەی تیرۆرو کوشتن بونەتەوە.

بەرپرسیارانەی ئەم پرۆسیە[دەستکاری]

ئێف بی ئای راستەوخۆ دوای ھێرشەکە کەوتە لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە. لەنوێترین بڵاوکراوەیدا، ئێف بی ئای بۆ میدیاکانی ئاشکراکردوە کەھێرشە وێرانکەرەکەو ھەڕەشەی ھاککەرەکان لەئەکتەرەکانی ھۆلیود ھۆکارن بۆ ئەوەی ئەم ھێرشە لەوانی دی جیاوازبکات. ھەروەھا ئێف بی ئای ئەوەشی ئاشکراکردوە کەسروشتی ئەو ڤایرۆس‌و ماڵوێرانیەی کە لەپرۆسەکەدا بەکارھاتوون، بەتەواوی وەک ئەو جۆرانەیە کەپێشتر لەلایەن کۆریای باکوور بۆ ھاککردنی دامودەزگاکانی ئەمەریکا بەکارھاتون.

کاردانەوەی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی بەدواداچون لەلایەن ئێف بی ئایەوە، باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر ئەو پرسە ھاتە دەنگ‌و رایگەیاند کەئەوانیش وەڵامیان بۆ کۆریای باکوور دەبێت. ئۆباما دەڵێت ئێمە بەشێوەیەکی ھاوسەنگ وەڵامدەدەینەوەو ئێمە لە شوێنێک‌و لەکاتێک‌و بەجۆرێک وەڵامدەدەینەوە کەخۆمان ھەڵیدەبژێرین ئۆباما ھەروەھا رەخنەی لەکۆمپانیای سۆنی گرت بەرامبەر دواخستنی بڵاوکردنەوەی فیلمی زە ئینتەرڤیو کەفیلمێکی گاڵتەجاڕیەو تێیدا گاڵتە بەکەسایەتی و سیاسەتی سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون، دەکات‌و ھەروەھا باس لەچۆنیەتی کوشتنی سەرۆکە گەنجەکە دەکات، لەلایەن رۆژنامەنووسێکەوە. سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکراکرد کەئەوان تەنھا کۆریای باکوور بەتاوانباری ئەو ھێرشە لەقەڵەمدەدەن. بۆ ئەو مەبەستەش، واشنتن، وتوێژی لەگەڵ ژاپۆن و چین و کۆریای باشوور دەستپێکردوە بۆ بەدەستھێنانی پاڵپشتیان تاکو بتوانێت سنورێک بۆ کۆریای باکوور دابنێ، ئەم وڵاتانی ناوبروەیش پاڵپشتی تەواویان بۆ ئەمەریکا دەربڕی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

http://www.dailymail.co.uk/news/article-2869917/I-bet-Obama-likes-Kevin-Hart-Sony-Pictures-chair-Amy-Pascal-producer-Scott-Rudin-s-racist-email-