ھاوڵاتی (ڕۆژنامە)
ئەم وتارە سەبارەت بە ڕۆژنامەی هاوڵاتی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە هاوڵاتی (ڕوونکردنەوە).
جۆر | ڕۆژنامەی هەفتانە |
---|---|
خاوەن | تاریق فاتیح |
بڵاوکەرەوە | Ranj Publishing House |
سەرنووسەر | کەمال رەوف |
بەشی سیاسی | Left-wing |
زمان | کوردی |
بنکەی سەرەکی | سلێمانی, کوردستانی عێراق ![]() |
ماڵپەڕی فەمی | وێبگەی فەرمی |
ھاوڵاتی ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ و ئازاد و ئەھلییە. لە رێکەوتی ٠٥\١١\٢٠٠٠ ژمارە سفری کەوتە بەردەستی خوێنەرانی، کە لەو کاتەدا یەکەم رۆژنامەی ئەھلی بوو ھەفتەی جارێک دەردەچوو. تیراژی ھاوڵاتی لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ گەیشتە ٢١٠٠٠ دانە. تا لە هاوینی ساڵی ٢٠٠٧ ھاوڵاتی بوو بە ھەفتەی دوو جار لە رۆژانی یەکشەممان و چوارشەممان. بەمەش تیراژی ھاوڵاتی بۆ ١٢٠٠٠-١٥٠٠٠ دانە دابەزی.
ھاوڵاتی ھەر لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیەوە وەک مینبەرێک خۆی ناساندووە کە بەبێ لەبەرچاو گرتنی رەگەز و بیرو- بۆچوونی ئایینی و سیاسی ببێتە مینبەرێکی ئازا و ئازاد بۆ ھاوڵاتیانی کوردستان. ھاوڵاتی شێوازێکی نوێی بۆ دنیای ڕۆژنامەوانی کوردی لە چەرخی تازەدا ھێناوەتە ئاراوەو بەبێ یارمەتی و پشتیوانیی حیزبە کوردییەکان و حکومەت دەستبەکار بووە و هەمیشە لە ھەوڵی ئەوەدا بووە کە لەباری ئابووریەوە خاوەن سەرچاوەیەکی سەربەخۆ بێت و یارمەتی لە ھیچ حیزب و دەسەڵاتێک وەرنەگرێت. ھاوڵاتی لە ھەوڵی ئەوەدا بووە کە مینبەرێک بێت بۆ ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی کە بەھۆی ھەلومەرجی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە لە پەراوێز خراون و دەنگیان کپ کراوەتەوە، ویستویەتی پردێک بێت بۆ بەستنەوە و گەیاندنی دەنگی خەڵک بە دەسەڵات. بەردەوام بووە بۆ داکۆکیکردن لە ژیانی نالەباری ژنان و منداڵان و لاوان و دژی ھەر چەشنە ھەڵاواردنێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی وەستاوەتەوە و لەو رووەشەوە تا ئێستا بەدەیان داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە. ٢٥ی شوبات/2016 ڕۆژنامەی هاوڵاتی بەھۆی قەیرانی دارایییەوە ڕاگیرا
سەرچاوەکان[دەستکاری]
کلک بکە لەم لینکە بۆ چوون بۆ سایتی هاوڵاتی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]
![]() | ئەم ڕۆژنامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |