ھاوبەشیی فایل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھاوبەشیی فایل بە کاری بڵاوکردنەوە یا دابینی دەستپێگەیشتوویی بە زانیاریی دیجیتاڵی-کۆگەکراو دەڵێن، وەکوو بەرنامەی کۆمپیوتەر، موڵتیمیدیا (ئاودیۆ، وێنە و ڤیدیۆ)، بەڵگەنامە، یا کتێبی ئەلەکترۆنیک. چەند ڕێگای جیاجیا ھەیە بۆ پیادەکردنی ئەمە. باوترین میتۆدەکانی کۆگەکردن، ناردن و بڵاوکردنەوە بریتین لە ھاوبەشیی دەستی (manual sharing) بە بەکارھێنانی میدیای لێکردنەوەیی (removable media)، ڕاژەکارگەلی ناوەندیکراو لە تۆڕەکانی کۆمپیوتەردا، بەڵگەنامە پێکبەستەردراوەکانی سەر وێب و، سوودوەرگرتن لە تۆڕەکانی ھاوتا-بە-ھاوتا.