ھانکۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فەرمیی فیلم

ھانکۆک (بە ئینگلیزی: Hanckok) فیلمێکی سوپەرکەسایەتی تەنزئامێزی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٨ کە لەلایەن پیتەر بێرگەوە دەرھێنراوە و لە سیناریۆی ڤینس گیلیگان و ڤی ڤینسێنت نگو، ھاوبەشی بەرھەمھێنان و ڕۆڵی سەرەکی ویل سمیس، لەگەڵ چارلیز تێرۆن و جەیسۆن بەیتمان.

چیرۆکەکە لە سەرەتادا لەلایەن ڤی ڤینسێنت نگۆ لە ساڵی ١٩٩٦ نووسراوە. بۆ ساڵانێک لە دیڤلۆپمێنت ھێڵ خەریکی بەرھەمھێنانی بوون لەگەڵ دەرھێنەرە جیاوازەکان، لەوانە تۆنی سکۆت، مایکل مان (کە دواتر ھاوبەشی بەرھەمھێنانی فیلمەکە بوو)، ھەروەھا جۆناسان مۆستۆ و گابرێل موچینۆش بەشدارن، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لۆس ئەنجلۆس بە بوودجەی بەرھەمھێنانی ١٥٠ ملیۆن دۆلار وێنەی بگیرێت.

ڕەی بڕیاردەدات یارمەتی ھانکۆک بدات، کە سوپەرھیرۆیەکی بێناوبانگە و ھەوڵدەدات لەناو کۆمەڵگا نرخی بەرزکاتەوە. کاتێک ھانکۆک ھاوسەرەکەی ڕەی دەبینێت بۆی دەردەکەوێت کە ئەو تاکە کەس نییە لەو جۆرەی خۆی کە مابێتەوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]