ھارش نۆیس واڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیواری ژاوەژاوی سەخت
ڕێگەی شێوازەکان
ڕێگەی کەلتوری
سەرەتای ٢٠٠٠ەکان
ئامێرە مۆسیقییەکان
بەناوبانگیی گشتیUnderground
بابەتی تر
ژاپۆن نۆیز

دیواری ژاوەژاوی سەخت (بە ئینگلیزی: Harsh noise wall)، ھەروەھا ناسراو بە ژاوەژاوی دیوار (بە ئینگلیزی: wall noise)، چەشنێکی سەختی میوزیکی ژاوەژاوە، باسکراوە (پێناسەکراوە) وەک " دیوارێکی بە ژاوەژاوی جێگیری یەک بڕگەیی داپۆشراوی سەخت، ھیچ گۆڕانێک نابینێت و لەسەر ھەمان ڕێچکە دەڕوات." ئەم بزووتنەوەیە بڵاوکرایەوە (بەربڵاوبوو) لەلایەن میوزیکژەنی فەڕەنسی ڤومییر، ھەروەھا ڤومییر باسی دیواری ژاوەژاوی سەخت دەکات و دەڵێت "ھیچ بیرۆکەیێک، ھیچ گۆڕانێک، ھیچ بەرەوپێشچوونێک، ھیچ گەشەپێدەرێک، ھیچ پەشیمانیێک." لە دیواری ژاوەژاوی سەخت بوونی نیە.

دیواری ژاوەژاوی سەخت پێکدێت لە کۆمەڵێک دەنگەدەنگ لەسەریەک داندراون بۆ پێکھێنانی دەنگێکی ستاتیکی (دەنگێکی نەگۆڕ). سام مەکینلی ھەروەھا ناسراوە بە زە ریتا، کە میوزیکژەنێکی دیواری ژاوەژاوی خەستە لەسەر ئەم جۆرە میوزیکە دەڵێت " دیواری ژاوەژاوی سەخت بەشێکە یاخود پاڵاوتنێکی میوزیکی ژاپۆن نۆیز (مۆسیقا) یە، بەڵام زیاتر شێواو و خاوتر و وردتر دیارە، وە شێوەیێکی مینیماڵستی (سادەیی) ھەیە. 

سەڕەڕای ئەوەی ئەم جۆرە میوزیکە زۆربەی لەژێرخاک دایە (نەناسراوە)، بەڵام دیواری ژاوەژاوی سەخت چێژی بینیوە لە ڕێبازەکەی لەگەڵ میوزیکی نۆیز. چەندین زنجیرە چالاکی بۆ ئەم جۆرە میوزیکە کراوە کە ناونراوە ڤیستیڤاڵی دیواری ژاوەژاوی سەخت، وە ئەو شوێنەی کە زیاتر ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە دەکرێت لە ھۆڵی لێس ئینستانتس چاڤیرەسە لە مۆنترەویل، سێینی-سەینت-دێنیس کە بەڕێوە دەچێت لەلایەن ڤومییر، لەگەڵ چەندین مێوان و میوزیکژەن ھەروەک وێروۆڵف جێروسەڵێم، زەنایتپڕۆدەکت، بلاک لێزەر جیزس و تیسە مەوارتیەسەری.  

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]