گەڕەکی شەشەمی پاریس
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
گەڕەکی شەشەمی پاریس یەکێک لە ٢٠ گەڕەکی شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسایە. لە قسە کردندا بە فەڕەنسی بەم گەڕەکە دەگوترێ شەشەم (sixième).
بەشێک کە پێی دەگوترێ لووکزامبوورگ (گۆکردن بە فەڕەنسی: لووکزامبووغ) لە کەناری چەپی چۆمی سێندایە. گەڕەکی شەشەمی شاری پاریس چەندین بنکەی خوێندکاریی بەنێوبانگی دنیا وەکوو خوێندنگەی نەتەوەیی باڵای ھونەرە جوانەکان، ئاکادێمی فەڕەنسی، سێنای فەڕەنسا و خوێندنگەی خوێندکارییە باڵاکان لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە خۆ دەگرێ. ھەروەھا، چەندین شوێنی بەرچاوی شاری پاریس وەکوو مەیدان و پەرستگای سەن-ژێرمەن، مەیدان و کڵێسەی سەنت سوولپیس، باخی لووکزامبوورگ و پۆن دێز ئار لەم گەڕەکەدان.[١] زانستگای پاریس دێکاریش لەم گەڕەکەدایە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |