گەلی بامبارا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەلی بامبارا
گەلی بامبارا

گەلی بەمبارا لە خۆرئاوای کیشوەری ئەفەریقیا دەژین، زۆرینەی ئەو ھۆزە لەوڵاتی مالی نیشەجێبوونە، ئەوانیش چەند رەگێکی سەرەکیین لە رەگەزی ماندی، و زۆرینەی رەگەزی ماندی پێک دەھێنن، گەلی بەمبارا دەستیانگرتووە بەسەر ژیانی سیاسی و ئابووری وڵاتی مالی.، گەلی بەمبارا زیاتر لە ناوچە گیاییەکانی دەوروبەری باماکۆی پایتەختی مالی دەژین کە دەکەوێتە سەرووی رووباری نەیجەر لە باشووری مالی، ژمارەی گەلی بەمبارا نزیکەی (٢٥٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سەد ھەزار کەس دەبێت.

زۆرینەی ئەندامانی گەلی بەمبارا خەریکی کاری کشتوکالیین و گرنگترین بەرھەمیان بریتیە لە رووەکیێک پێی دەگوترێت (الدخن)، ھەروھا جگە لەم رووەکە شەندەری سپی و پاقلەش بەرھەم دەھێنن، خانووی گەلی بەمبارا بەشێوازێکی گەورە و فراوان دروست دەکرێت بەبەراورد بەدانیشتوانی دیکەی خۆرئاوای ئەفەریقیا.

تایبەتمەندییە گشتییەکان[دەستکاری]

گەلی بەمبارا بە شێوازێکی تایبەت قسەدەکەن کە پێی دەگوتریت زمانی (بەمباریە) یاخود (بامانا) کە یەکێکە لە شێوەزارەکانی زمانی ماندی، ئەم زمانەش زۆربەربڵاوە لە وڵاتی مالی، بەتایبەتی لە شوێنانەی کە گەشەی ئابووری بەخۆیەوەبینیوە، ھەروەھا زمانی بامباری پەیوەندییەکی پتەوی ھەیە لەگەڵ زمانی (بانتۆ) کە ئەم شێوە زارەش ناوچەکانی کەنارەکانی ئەفەریقیا و زۆلۆ دەگرێتەوە.. بەشێکی دیکەی گەلی بەمبارا خەریکی کاری راوکردنن و گرنگترین ئەو ئاژەڵانەی راوی دەکەن بریتیە لە نەعامە و بەرازی کێوی و مامز و مریشکی حەبەشی بۆ خواردنی گۆشتەکەی و سوود وەرگرتن لە پێستەکەی.. کۆمەڵگەی بەمباری لە گوندەکان پێک دەھات لە چەند خێزانێک کە زۆرینەیان لەگەڵ باپیرە گەورەیان دەژیان و لەشێوەی خێزانی گەورە گوزەرانیان تێدەپەراند. ھەندێک لە خێزانەکانی بەمبارا شەندەری و کەسافا و دخان و ھەندێک سەوزەوات لە باخچەی ماڵەکانیان دەچێنن. لەسەدەکانی ھەژدەی، گەلی بەمبارا دوو میرنشینی گەورەیان ھەبوو ئەوانیش (سیگۆ و کارتا) بوون.