گۆڕانی شوشەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆڕانی شوشەیی لە سلیکۆن

گۆڕانی شوشەیی (بە ئینگلیزی: Glass-transition)، گۆڕانکاریەکە کە لە ماددە شوشەییەکان ڕوو دەدات و بەھۆیەوە ماددەکە لە شێوەی ڕەق دەگۆڕێ بۆ شێوەیەکی ھەویری. ئەم گۆڕانە لە پلەی گەرمی بەرز ڕوو دەدات.[١] ئەو ماددانەی کە ئەم گۆڕانکاریەیان بەسەر دێت پێیان دەگوترێ شوشە. پڕۆسەی پێچەوانە کە ماددەکە لە شێوەی شلی یا ھەویریەوە دەگۆڕدرێت بۆ ماددەیەکی ڕەق پێی دەگوترێ بەشوشەبوون (vitrification).

پلەی گەرمی گۆڕانی شوشەیی بە Tg دیاری دەکرێ و بریتیە لە مەودایەکی پلەی گەرمی کە پڕۆسەی گۆڕانی شوشەیی تێیدا ڕوودەدات. ئەم پلەی گەرمی ھەموو کاتێک لە ژێر پلەی گەرمی توانەوەیە (Tm).

پلاستیکی ڕەق وەک پۆلیسترین (polystyrene)، لە پلەی گەرمی ژووردا لە خوارەوەی پلەی گەرمی گۆڕانی شوشەیین و بەم ھۆیەشەوە بەشێوەی ڕەق دەردەکەون. لە لایەکی تر، جیرە لە پلەی گەرمی ژوور لە سەرو پلەی گەرمی (Tg)ە، بەمھۆیەشەوە نەرم و لاستیکیە.[٢]

سەرچاوەکەن[دەستکاری]

  1. ^ ISO 11357-2: Plastics – Differential scanning calorimetry ↵ – Part 2: Determination of glass transition temperature (1999).
  2. ^ "The Glass Transition". Polymer Science Learning Center. Archived from the original on 15ی Januaryی 2019. Retrieved 12ی Septemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)