پلەی گەرمیی ژوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پلەی گەرمی ژوورەوە ڕەوانە کراوە)
پلەی گەرمی ژوور

پلەی گەرمی ژوور بریتییە لە مەودایەکی پلەی گەرمی کە لە ناو ماڵ دا بە جلێکی فەرمی (وەک: چاکەت و پاتۆڵ) ھەست بە ئاسودەیی بکەیت.[١] ئەم پلەی گەرمیە بە ھۆی چەند فاکترێکی وەک شێی ھەوا لە گۆڕان دایە. بۆ نمونە لە ھاوین ٢٣ بۆ ٢٥٬٥ پلەی سیلیزی پێشنیار کراوە.[٢] لەگەڵ ئەمانەشدا، زۆرجار فیزیاییەکان کە سود لە پلەی کێلڤن وەردەگرن، پلەی گەرمی ژوور بە ٢٧ پلەی سیلیزی (٣٠٠ کێلڤن) دادەنێن.[٣]

ئاسودەی تاکەکان[دەستکاری]

ئەنجومەنی گەرماو سەرماو ئاڵوگۆڕی ھەوای ئەمریکا (ASHRAE) جەند پێوەرێکی بۆ پلەی گەرمی و بڕی جوڵەی ھەوای داناوە. ھەڵبەت پلەی گەرمی موناسب لە کەسێکەوە بۆ کەسێ دەگۆڕێت. بۆ نمونە لە بەریتانیا بۆیان دەرکەوتوە کە پلەی ٢١ سەدی بۆ خەڵکی بەتەمەن موناسبە.[٤] ھەڵبەت زۆر خەڵک بەتایبەت لە بەریتانیا ئەم پلەی گەرمیە بە گەرم دەزانن. ھەرەوەھا بە پێ جلوبەرگ و بڕی شێی دەوروبەر ئەم پلەی گەرمیە لە ھاوینان دەگۆڕێت. بۆ نمونە پلەی گەرمی پێشنیار کراو بۆ ھاوینان لە نێوان ٢٣ بۆ ٢٦ پلەی سەدی و لە زستانان لە ٢٠ بۆ ٢٣ پلەی سەدیە. ھەڵبەت بۆ خوپاراسنی لە ھەندێ نەخۆشی تێکڕای ٢٣ پلەی سەدیش پێشنیار کراوە.[٥]

بەکار ھێنانی لە کاروباری زانستی[دەستکاری]

لە کاروبارە زانستیەکاندا پلەی گەرمی ژوور لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٥ پلەی سەدی دادەنێک یاخود ٢٣ پلەی سەدی وەک تێکڕا بەکار دێنن کە یەکسانە بە ٧٣ پلەی فاڕانھاید و ٢٩٦ پلەی کێلڤن.[٦] زۆرجار بۆ ئاسانی لە حیسابات، بڕی ٢٠ پلەی سەدی یاخود ٣٠٠ پلەی کێلڤن بەکار دێت. پێویستە ئەمەش بزانرێ کە ئەم پێناسانە پشتیوانیەکی زانستیان نیە و تەنھا بەھۆی بەربڵاو بوونی ئەم پلەیە گەرمیە لە زۆربەی بیناو باڵەخانەکان (کە لەم پلەیە مرۆڤ ھەست بە ئاسودەیی دەکات) سودی لێبینراوە.

پلەی گەرمی دەوربەر لەبەرامبەر پلەی گەرمی ژوور[دەستکاری]

پلەی گەرمی ژوور وەک ستاندەرێک لە نێو کۆمەڵگەی زانستی دا یەک پێناسەی ھەیە، بەڵام پلەی گەرمی دەوروبەر دەتوانێ ھەر بڕێک وەربگڕێت. لە ھەندێ حاڵەتیشدا پلەی گەرمی دەوروبەر یەکسان دەبێ بە پلەی گەرمی ژوور.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Room_temperature
  2. ^ Burroughs, H. E. ; Hansen, Shirley (2011). Managing Indoor Air Quality. Fairmont Press. pp. 149–151. ISBN 9780881736618. Archived from the original on 20 September 2014. Retrieved 25 December 2014.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 19ی Augustی 2019. Retrieved 19ی Augustی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ Hartley, Anne (1 March 2006). "Fuel Poverty". West Midlands Public Health Observatory. Birmingham, UK: West Midlands Public Health Observatory. Retrieved 25 December 2011.
  5. ^ Burroughs, H. E. ; Hansen, Shirley (2011). "recommended%20temperatures"&pg=PA149#v=onepage&q=+ASHRAE%20+"recommended%20temperatures"&f=false Managing Indoor Air Quality. Fairmont Press. pp. ۱۴۹–۱۵۱. Retrieved 25 December 2011.
  6. ^ The American Heritage® Dictionary of the English Language (4th ed.).
  7. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/دمای_اتاق