گوو جیانمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوو جیانمی

گوو جیانمی
لەدایکبوونتشرینی یەکەمی ١٩٦١
نەتەوەچینی
پیشەپارێزەر
ناسراوە بەچالاکوان
ھاوسەرلیو ژینیون
مناڵ(ەکان)لیو یولین

گوو جیانمی (لەدایکبووی تشرینی یەکەمی ١٩٦١) پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی چینییە.

ژیان[دەستکاری]

گوو جیانمی لەدایکبووی تشرینی یەکەمی ١٩٦١، ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆماننوس و سیناریۆنووس لیو ژینیون کردووە.[١] گوو لە ساڵی ١٩٨٣ چووەتە بەشی یاسا لە زانکۆی پەکین. دوابەدوای ئەوە لە وەزارەتی داد کاری کردووە. گوو لەگەڵ چەند کەسێک سەنتەری خزمەتگووزاری و تووێژینەوەی یاسایی ژنانیان لە زانکۆی پەکین کردۆتەوە.[٢] کە بووە یەکەم سەنتەر و ناوەندی ناحکومی لەچین کە کاری ڕاوێژی یاسایی بۆ ژنان ئەنجامبدات.[٣] لە ساڵی ٢٠١٠، سەنتەرەکە لە زانکۆی پەکین جیابوویەوە. لە ساڵی ٢٠٠١، بەشداری کردووە لە پێداچوونەوەی یاسای ھاوسەرگیری.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٥، یەکێک بوو لەو ١٠٠ کەسە پاڵێوراوەی ببنە وەرگری خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی.[٤] لە ساڵی ٢٠١٠، خەڵاتی سیمۆن دێ بۆڤوار وەرگرت. لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٥][٦] لە ساڵی ٢٠١٩، خەڵاتی ڕایت لیڤلھوودی بردەوە، لەبەرامبەر مانگرتنی لەخواردن بۆ زامنکردنی مافەکانی ژنان لە چین.[٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Permission to Speak". NewsChina. Retrieved 2018-01-17.
  2. ^ "Institute of Contemporary Observation". ico-china.org. Archived from the original on 2016-03-04. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Guo Jianmei: Patron of the Weak". womenofchina.cn. Archived from the original on 2012-03-22. ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2012-03-24. Retrieved 2011-07-11.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٢٤ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "AWIU". awiu.org.
  6. ^ "Secretary Clinton To Host the 2011 International Women of Courage Awards". 2011-06-30. Retrieved 2017-03-09.
  7. ^ "Right Livelihood Awards - 2019 announcement". Retrieved 29ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Right Livelihood Foundation (2019-09-25). "2019 Right Livelihood Award Laureates Announced" (Press release). Stockholm, Sweden. {{cite press release}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی بەدەستھێنان= ignored (help)