گووگڵ درایڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گووگڵ درایڤ
چەشنی وێبگە
File hosting service
بەردەستە بە٦٨ زمان[١]
خاوەنگووگڵ
وێبگەwww.google.com/drive/
تۆمارکردنپێویستە
بەکارھێنەران١ بلیۆن (تەممووزی ٢٠١٨)
خستنەکار٢٤ی نیسانی ٢٠١٢؛ ١١ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٢-٠٤-٢٤)
نووسراو بەپایتۆن

گووگڵ درایڤ (بە ئینگلیزی: Google Drive) خزمەتگوزارییەکی بارکردن سەرھێڵە، لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە دروست کراوە. ئەم نەرمەواڵەیە ڕێگە بە بەکارھێنەرانی دەدات پەڕگەکان پاشکەوت بکەن و توانای دەستکاری و بڵاوکردنەوەی ھەیە. خزمەتگوزارییەکە بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢ دەرچوو. بەپێی ئامارەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ بێت گووگڵ درایڤ ٢٤٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکی مانگانەی ھەبووە.

بەکارھێنان[دەستکاری]

بۆ بەکارھێنانی گووگڵ درایڤ بەکارھێنەر پێویستە ھەژمارێکی گووگڵ (جیمەیل)ێکی ھەبێت. گووگڵ ١٥ گێگابایت بەھەر بەکارھێنەرێکی گووگڵ درایڤ دەدات بە خۆڕایی.

عەمبار نرخ
15 GB بەخۆڕایی
100 GB $١٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک
1 TB $٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک
10 TB $٩٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک
20 TB $١٩٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک
30 TB $٢٩٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک

نەرمامێر[دەستکاری]

گووگڵ دڕایڤ نەرمەواڵەی تایبەتی ھەیە بۆ ھەریەکە لە سیستەمەکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز، ئۆئێس ئێکس، ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

پەڕگەکان[دەستکاری]

ئەو پەڕگانەی لەگووگڵ دڕایڤ توانای نیشاندانییان ھەیە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Change your language setting for Docs, Sheets, and Slides". Google. Retrieved 15 May 2014.