گوننار ھێگلوێف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گوننار ھێگلوێف (١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٤ - ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤) دیپلۆماتی سوێدی چەندین پێگەی گرینگی دیپلۆماسیی ھەبووە، سەرۆکی ھۆبەی بازرگانی لە وەزارەتی ھەندەران (١٩٣٩-١٩٤٤)، وەزیری ڕاوێژکار (بێ وەزارەت) (پاییزی ١٩٣٩)، باڵیۆزی ڕاسپاردە (ئەنڤۆی) لە ھاگ (١٩٤٤-١٩٤٦). لە مۆسکۆ (١٩٤٦-١٩٤٧)، لە نەتەوە یەکگرتووەکان (١٩٤٧-١٩٤٨)، باڵیۆز لە لەندەن (١٩٤٨-١٩٦٧) و لە پاریس (١٩٦٧-١٩٧١).

ساڵانی جەنگی دووەمی جیھانی ھێگلوێف نۆرەیەکی بەرچاوی دی لە بورای سیاسەتی بازرگانیی جەنگدا. زیرەکانە و سەرکەوتوو سەودای بازرگانیی لەگەڵ ئەڵمانیا و پاشان لەگەڵ بریتانیا و ئەمەریکاشدا بەڕێوە برد.


بەرھەمەکانی[دەستکاری]

ھێگلوێف بەسەرھاتی ئەو ساڵانەی لە ٣ کتێبدا تۆمارکرووە:

  • (Svensk krigshandelspolitik under andra världskriget (1958.
  • (Det kringrända Sverige (1983.
  • (Vägen ut (1984.

جگە لەوە ھێگلوێف بیرەوەریی خۆی لە پێنج بەرگدا بڵاو کردۆتەوە (١٩٧١-١٩٧٥)، ھەروەھا چەندین بەرھەمی دیکەی ھەیە دەربارەی مێژووی ھاوچەرخ.


سەرچاوە[دەستکاری]