وتووێژ:گوند

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وشەی گوند زۆر باوترە لە دێ، لە کورمانجی و سۆرانیش بەکاردێت، با وشەی ناوچەیی زاڵ نەکەین. سەرچیا‏١١:٣١، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشتریش ھەندێک لەسەر ئەمە قسەیان کردبوو. لە شێوەزارەکانی کوردیدا گشتیان ھەر دەڵێن دێ کرمانجی نەبێ بۆیە وشەی گوند ناوچەییە! سۆرانی دەڵێ دێ و لادێ، ھەورامی لادە و لادەگا، کەڵھوڕی دیە و دیەکە و زازاکی دەو (بە فارسیش دە). لە کورمانجیدا وشەی ڕەسەنی «دێ» فەوتاوە و وشەی گوند جێگای گرتووەتەوە. گوند وشەیەکی کوردی نییە و ھی زمانی سوغدییە. لە سوغدیدا دەڵێن کەند و لە ناوی شاری و گوندیشدا زۆرە وەک دەڵێن تاشکەند و سەمەرقەند و ... . لە تورکیشدا ھەیە و kent یانی شار و شارۆچکە.
وشەی ڕەسەنی زمانەکەمان دەسڕنەوە وشەی ناڕەسەنی لە جیات دادەنێن. بەڵام ئەگەر بتەوێ وشەی ڕەسەن لە جیات ناڕەسەن دابنێی ھەموو دژایەتی دەکەن. ئەمە دەردی نەزانینە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٤، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشتر دەبوو گەر سەرچاوەتان بۆ قسەکانتان نووسیبا، من گەڕانێکم کرد، ئەوەی دۆزیبێتمەوە ئەوەیە؛ کە وشەکە پەھلەوییە و بەو شێوەیە نییە کە باسی دەکەن. ئەوەش قسەی بەڕێزێک لەسەر ئەمە: (کەند و گوند لێکجیاوازن. کەند، کە بەھامان واتاوە کەوتۆتە ناو زمانە تورکیەکانیشەوە، لە کوردیش وەک پشگری ناو ماوە. گوند لە زبانی پەھلەوی وەرگیراوە. وشەی پەھلەوی gund، گوند واتا سەرباز. لەشکر. سوپا. ھەروەھا شوێنی مەشق و مانەوەی سوپاش. واتا بە ئۆردوگای سەربازیش گوتراوە. وەک دەزاندرێت ئۆردوگای سەربازی شێوەی گوندێکی کاتی لەخۆ دەگرێت، بە خانوبەرەو پێویستیەکانی ژیانێکی کاتی. دەبێ ھەر ئەم ناوە بێت و ھەر بەو واتایەی دواییشی، کە بۆ دێ و لادێ بەکارھێندراوەتەوە. واتا وشەی گوند لە بنەڕەتدا واتای ئۆردوگای داوە. ناوی شاری "گندی شاپور"، کە لە سەرچاوە عارەبیەکاندا، بە جندی شاپور ھاتووە، لە بنەڕەتدا واتا سەربازخانەی شاپور. لە شانامەشدا، زاراوەی (گوند ئاوەری) بە واتای کۆکردنەوەی سەربازی سەبازخانەکان ھاتووە. وشەکە لە زبانی عارەبی، بە شێوەی (جوندی) ھێشتا بۆ ناوی سەرباز، لەشکری و سوپایی بەکاردێت. لە (قورئان)یش وشەی جوندوڵڵا ھاتووە، کە بنەڕەتەکەی بۆ زبانی پەھلەوی دەگەڕێتەوە و لەگەڵ (گوند)ی خۆمان یەکن. کەواتە جوندی شێوەیەکی بە عارەبی کراوی گوندە، بە ھەمان واتا بنەڕەتیەکەی خۆی.). سەرچیا‏١٦:٠١، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەکەم جنابت باسی وشەی ناوچەییت کرد من پێم سەلماندی زۆرینەی کورد ھەر دەڵێن دێ و ھەر لە کرمانجیدا دەڵێن گوند و قسەی جنابتم ڕەت کردەوە. بە منطق (مەنتەق) بێ ئاشکرایە ئەگەر زۆرینەی کورد دەڵێن دێ، وشەی دێ دەبێ ببێتە وشەی سەرەکی مەگەر دێ کوردی نەبی و بتەوێ وشەیەکی ڕەسەنی لە جیات دابنێی کە لێرەدا دێ وشەیەکی ڕسەنە و ئەمەش ڕەت دەبێتەوە.
دوو gundمان لە زمانی پەھلەویدا ھەبووە. یەکیان ھەر ئەوەیە کە لە کوردیدا دەڵێن گون (testicle). ئەوەی تر بە مانای سپا و ھێز بووە. قەت بە مانای شوێنی مەشق و مانەوەی سپا نەبووە. ئەگەر بەم مانایە بوایە قسەکەتم دەسەلماند بەڵام لە ھیچ سەرچاوەیەکدا بەم مانایەوە نەھاتووە. ئەمە تەنیا پاساوھێنانەوەیە بۆ ئەوەی بڵین ئەم وشەیە کوردییە. فەرموو سەیری مانای گوندی پاڵەوی بکە.
دیسان من ھەر شوێنی ڕەگ و ڕیشەی ئەم وشەیە دەکەوم بەڵام تەنانەت ئەگەر کوردیش بێ ئەمە ناگۆڕێ کە دێ لە شێوەزارەکانی کوردیدا باوترە. پاشان دێ لە بنیچەدا ھەر بە مانای شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک بووە بەڵام بەم لێکدانەوەی جنابتان گوند ئەم مانایەی نەبووە و دوایی گۆڕاوە ھەر بۆیە دێ کۆنترە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٦، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تێبینی: کاک @Calak: تکایە واز لە ھێرشی بەردەوام بێنن لە پەڕەی وتووێژدا! ئەمە ناکرێت ھەر کەسێک گفتوگۆی لەگەڵ کردی قسەیەکی پێ بڵێی!! وپ:پک بخوێنەوە. سوپاس. ئێپین وتووێژ ‏٢٢:١٦، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: ئێپین گیان قسەی ئاسایی و بەڵگەھێنانەوەیە ئەمە. ھێرش نییە.
منیش لەگەڵ دێ -م و پێم وا نییە گوند بە ھیچ لەونێک کوردی بێت. تەنانەت ئەگەریش کوردی بێت ھەر دێ باشترە و کوردیترە. سپاس. --Aza (لێدوان) ‏٠٣:٣٩، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: ئێپین گیان بوختان بە من مەکە. من دوای پتر لە ٧ ساڵ بەشداری لە پرۆژەکانی ویکیمیدیا سیاسەتەکان بەباشی دەزانم. ئێستا جنابت بۆ من ڕوون کەوە کوێی قسەی من ھێرش بوو. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤١، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بوختانم بۆ نەکردوویت، بەڵام لە وتووێژەکاندا یان بە خەڵکی دەڵێی نەزان، نەخوێنەوار، ئەم شتانە! خۆ ئەوە نییە بڵێی بەشدارییەکانم دەسڕدرێنەوە، ئێستاش ماون. ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٤٣، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستییەکەی ھیچ بەڵگەیەک نییە کە دەری بخات زۆرینەی کورد «دێ» بەکاربھێنێت، سێ پارچەی کوردستان، باکوور، ڕۆژاوا، باشوور (بەشێکی ناوچەی سلێمانی نەبێت) ھەمووی دەڵێن «گوند»، ئەوەی دەمێنێتەوە ڕۆژھەڵاتە، مەگەر لەو زۆرینەیە مەبەستتان لە ڕۆژھەڵات بێت. لێرەش من نەھاتووم وشەی «دێ» ڕەت بکەمەوە، ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە، ئێمە دوو وشەی کوردیمان ھەن؛ «گوند» و «دێ»، لەبەرەوەی وشەی گوند باوترە و زۆرتر لە زمانی نووسین بەکارھاتووە، پێشنیازم کردووە ناوی وتارەکە ئەو بێت، قسەش لەسەر ئەوە نییە، کامیان ڕەسەنتر یان کۆنترە. لەلایەکی دی ئەم کارە بۆ زمانێکی یەکگرتووی کوردی کەڵکی زیاترە، بەوەی سۆرانی و کورمانجی ھەمان ناویان ھەبێت بۆ شتێک، نەک دوو ناوی جودا، ئەمە بۆ ئەوانەی بڕوایان بە دامەزراندنی زمانێکی یەکگرتوو ھەیە، گەرنا پێموانییە زمانێکی وا قەد بەدی بێت. لەسەر لێدوانی کاک ژیاریش، ئەوەی من ھەستی پێ دەکەم ئەوەیە کە کاک چالاک لە زۆرێک لە نووسینەکانی دەیەوێت ڕای خۆی بسەپێنێت، ئەمەش زۆرجار وا دەکات وتووێژەکان کەڵکی درێژەپێدانیان نەمێنێت. سەرچیا‏١٢:٣٧، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من قەت بە بەکارھێنەرانی ویکیپدیا نەم وتووە نەزان و نەخوێنەوار. بەڵێ ڕەنگە بەوانەی بە ناھەق بوونەتە خاوەنی زمانی کوردی و ھەر بەڵایەک پێیان خۆشە بەسەری دێنن قسەم وتبێ بەڵام ئەمە پێوەندیی بە بەکارھێنەرانەوە نییە کە بۆ من ئەوپەڕی رێزیان ھەیە. لەم وتووێژەشدا بێجگە لە بەڵگەھێنانەوە و وتووێژی ئاسایی ھیچم نەنووسیوە بەڵام دەفەرمووی ھێرشت کردووە و ئەمە بوختانە.
بەڵێ منیش بڕوام بە زمانێکی یەکگرتووی ھەیە بەڵام کێشە لەسەر چۆنیەتیی دانانی زمانەکەیە. لە شوێنێکدا نەک کرمانج، بەڵکوو گشت کورد دەڵێ ژن بەڵام ئێوە وشەی تورکی ئافرەتم بۆ دادەنێن. ژن کە کوردییە دەیسڕنەوە و تورکی لە جیات دادەنێن. لێرەدا تەواوی کوردی موکری، ئەردەڵانی، سۆرانی، کەڵھوڕی، فەیلی، لەکی، ھەورامی و زازا و ... دەڵێن دێ کە وشەیەکی ڕەسەنە دەیسڕنەوە و گوندی لە جیات دادەنێین کە لەوانەیە کوردی نەبێ. ئایا مەبەست لە دانانی زمانی یەکگرتوو سڕینەوەی وشە کۆنە کوردییەکان و دانانی وشەی بیانییە؟! ئەگەر ئاوایە ئەم زمانە یەکگرتووەم سەد ساڵی تر ناوێ.
قسەی خۆشم بەسەر کەسدا نەسەپاندووە لێرەشدا کاک ئازا ھەر ئەو قسەیەی من دەکا وا نییە ھەر من دژ بم. لە زۆر وتووێژیشدا ڕام جیاواز بووە بەڵام وتوومە بۆ من فەرقێک ناکا و نموونەشی زۆرە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:١٧، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]