گونای کاراجائۆغڵو
گۆنای کاراچائوغلو | |
---|---|
لەدایکبوون | قەیسەری تورکیا | ١٣ی ئازاری ١٩٧١
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٩٤ |
ھاوسەر | سێفکیت چۆرو (ھاوسەرگیری ١٩٩٣؛ جیابوونەوە ٢٠٠٤) (div.) |
مناڵ(ەکان) | گوڵان کۆرچوو |
گونای کاراجائۆغڵو، خانمەکتەرێکی تورکە، لە ١٣ی ئازاری ١٩٧١ لەدایکبووە.
کاراجائۆغڵو ک لە ١٣ی ئازاری ١٩٧١ لە شاری قەیسەری لەدایکبووە و وەک سێیەم منداڵی بنەماڵەکەی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٧٣ لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە ئەستەنبوڵ کردووە، لە ساڵانی خوێندنی ئامادەییدا بەشداری لە فێستیڤاڵێکی شانۆدا کردووە کە تێیدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی پێبەخشراوە.[١]
لە ساڵی ١٩٩١ ناوی خۆی لە ناوەندی ھونەری موجدەت گێزن تۆمارکرد و لە ساڵی ١٩٩٥ دەرچووی زانکۆی تەواو کرد، کاراجائۆغڵو لە ساڵی ١٩٩٤ یەکەم جار وەک ئەکتەر بەشداری کرد و ڕۆڵی دووبارەی لە زنجیرەی شێناز تانگۆ بینی. ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە کۆمیدی بەناوبانگی " نیوەی سێوێک " لەگەڵ یانسێت پاچال گێڕاوە. ھەروەھا بە ڕۆڵی لە زنجیرەی گۆنولچێلێن لە ساڵی ٢٠١٠ ناسراوە، کە تێیدا شانبەشانی تووبا بویویکویستوین و کانسێل ئێلسین ڕۆڵی سەرەکی گێڕا. کاراجائۆغڵو، خانمەکتەری شانۆیی خاوەن خەڵاتە، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە بەرنامەیەکی یەک ژندا بە ناوی (ئەشکۆلسون) چووە سەر شانۆ،[٢] لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە درامای کۆمیدی ئەی تی ڤی ئای گەنجی من ڕۆڵی سەرەکی بینی.[٣]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- ٢٠٠٩: خەڵاتی شانۆی موحسین ئەرتوغرول، «باشترین خانمەکتەر لە ڕۆڵێکی کۆمیدیدا».
- ٢٠٠٩: خەڵاتی شانۆی سەدری عەلیشک، «باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵێکی کۆمیدیدا».
- ٢٠٠٩: خەڵاتی شانۆی ئەفیفی جەیل، «باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵێکی کۆمیدیدا».
- ٢٠١٨: خەڵاتی بینەرانی ڕاستەوخۆ، «باشترین ئەکتەری کۆمیدی»، ئارتیز مەکتەبی، شانۆی موجدەت گێزن
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Günay Karacaoğlu Kimdir?». Sabah. ١٨ی ئایاری ٢٠١٦. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «'AşkÖlsün' diyor». Hürriyet. ٧ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Günay Karacaoğlu kimdir? Gençliğim Eyvah'ın Hacer Asmalı'sı Günay Karacaoğlu hangi dizilerde rol aldı?». Takvim. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گونای کاراجائۆغڵو تێدایە. |