بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گوادلوپ کامپانور تاپیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گوادلوپ کامپانور تاپیا (لەدایکبووی ١٩٨٦ لە چیران - مردووی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨) چالاکوانێکی مەکسیکی ژینگەیی و مافەکانی مرۆڤ بوو، کارەکانی ئەو لەئاستی ناوخۆیی وڵاتەکەی بوو.[١][٢][٣][٤] لە ساڵی ٢٠١٨، لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی یوئێنەوە یادی کراوە.[٥]

کارەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١١، گوادلوپ لەدژی بڕینەوەی دارەکانی دارستان بەشێوەی نایاسایی وەستایەوە، ناوبراو چالاکانە پاسەوانییان لە دارستانەکان دەکرد لەگەڵ سەرکردەکانی شاری چیرەن. گوادلوپ توانی ئاستی ھۆشیاری خەڵکەکە بەرزبکاتەوە لەگرنگی مانەوەی درەختەکان. کارەکانی ناوبراو زیاتر بۆ کەسانی بەتەمەن، منداڵان و کرێکاران بوو و ئەمەش وایکرد لە کۆمەڵگاکەی خۆیدا ناسراوبێت.[٦]

گوادلوپ دوای چەند ڕۆژێک لە ونبوونی، لە ڕۆژی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە چییلۆچۆتا،[٧] مەکسیک لاشەکەی بەکووژراوی دۆزرایەوە، تا ئێستاش گومانلێکراوەکان ئاشکرانەکراون.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Environmental Defender Guadalupe Campanur Tapia Murdered in Mexico». www.culturalsurvival.org (بە ئینگلیزی). لە 2020-03-08 ھێنراوە.
  2. ^ «Asesinan a activista indígena de Michoacán». El Universal (بە ئیسپانی). 2018-01-19. لە 2020-03-08 ھێنراوە.
  3. ^ «Guadalupe Campanur Tapia: Asesinada una activista en una zona indígena de Michoacán». El Piñero, Periodismo y Debate. (بە Mexican Spanish). 2018-01-19. لە 2020-03-08 ھێنراوە.
  4. ^ «They assassinate the Mexican environmentalist Guadalupe Campanur, indigenous defender of the forests in Michoacán». univision translate.google.com. لە 2020-03-08 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)
  5. ^ Ford، Liz (2018-11-29). «Women's rights take centre stage as murdered activists are remembered». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2020-03-08 ھێنراوە.
  6. ^ «Guadalupe Campanur Tapia». AWID (بە ئینگلیزی). 2018-11-06. لە 2020-03-12 ھێنراوە.
  7. ^ «ABOUT THE AUTHOR»، She Took Off Her Wings And Shoes، Utah State University Press، pp. 90–90، ISBN 978-0-87421-483-3، لە 2020-03-12 ھێنراوە
  8. ^ «Environmental Defender Guadalupe Campanur Tapia Murdered in Mexico». www.culturalsurvival.org (بە ئینگلیزی). لە 2020-03-08 ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]