گرێجەنە
گرێجەنە، ئەنجامە[١] یان لەولا ئامێرێکی جومگەدارە بۆ بەستنەوەی دوو کوت بەیەکەوە. بە جۆرێک کە یەکێک یان ھەردوو کوتەکە بتوانن لە دەوری تەوەری گرێجەنەکە چەند دەرەجەیێک بگەڕێن.
جۆرەکانی گرێجەنە[دەستکاری]
گرێجەنە زۆر جۆری ھەیە ئەمەش بەپێی جۆری دەرگا وبەکارھێنانەکەی دەگۆڕدرێت ئەمانەی خوارەوە ھەندێک جۆری سەرەکیین:
گرێجەنەی سپرینگی[دەستکاری]
ئەم جۆرە گرێجەنە لەشێوەی سپرینگ دایە یاخود پشت بە شێوازی سپرینگی دەبەستێت لەکاتی بەکارھێنانی، پێویستی بە ھێزێکی زۆر ھەیە لەکاتی کردنەوە و داخستن یان ھێشتنەوەی بە کراوەیی و داخراوی.[٢]
گرێجەنەی لولەکی[دەستکاری]
ئەم جۆرە گرێجەنەیە لەلایەکی دەرگاکە چەسپێندراوە (بەزۆری لە چوارچێوەی دەرگاکە گیر دەرکرێت) لە لاکەی تر لولەکێکی تری ناوپڕ لە شێوەی بزمار ھەیە، ئەم بزمارە دەچێتە ناو بەشە لولەکەکەی بەرامبەری و بەشێوەی بازنەیی لە دەوری دەخولێتەوە، بە بەشەکانی ئەم جۆرە دەڵێن نێر و مێ، لولە ناو بۆشەکە مێیە و ھێزی ڕاگرتنی دەرگاکەی لەسەرە و لە چوارچێوەکە بەستراوە، لولە ناوپرە بزمارییەکەش نێرە و دەرگاکە بە لولە ناو بۆشەکە ھەڵدەواسێت.
گرێجەنەی جەمسەری[دەستکاری]
ئەم جۆرە گرێجەنەیە لە ھەردوو جەمسەری سەرەوە و خوارەی دەرگا دەبەسترێت، جەمسەری خوارەوەی لەسەر زەوی وەک مێکوتەیەک وایە و دەرگاکەی لەسەر گیر کراوە، جەمسەری سەرەوەشی لە بنمیچی سەرەوەی دەروازەکە دەبەسترێت، ئەم جۆرە لە ھەموو جۆرەکان کۆنترە و پێشتر لە دەرگا بەردینییەکان بەکاردەھات، چونکە توانای ھەڵگرتنی دەرگای قورسی زۆرە.[٣]
گرێجەنەی کەلەپچەیی[دەستکاری]
ئەم جۆرە لە سێ بەش پێک دێت دوو لولەی ناو بۆش کە پێیان دەڵێن مێیەکان لەگەڵ یەک لولەی ناوپڕی بزماری کە پێی دەڵێن نێرینە، ھەردوو لولە مێینەکان دەچنە باڵ یەک و بەھۆی لولە بزمارییەکەوە پێک دەبەسترێنەوە ئەم جۆرە بەزۆری لە ئەمەریکای باکوور بەکاردێت.
گرێجەنەی ڕێژنەیی[دەستکاری]
ھەروەھا گرێجەنەی پیانۆییشی پێ دەوترێت، بە درێژایی دەرگاکە لەھەردوو بەری چوارچێوە و دەرگاکە داڕێژراون، پێکھاتەیان وەک گرێجەنەی کەلەپچەیییە بەڵام نەرم و لاوازن زیاتر بۆ دەرگای سندوق و کەنتۆر و ئەو کەلوپەلانە بەکاردێت کە کێشیان کەمە، چونکە توند و تۆڵترن و ھەرزانترن بەڵام بەھێز نین.
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ ھەژار، ھەنبانە بۆرینە، تاران، چاپەمەنیی سرووش، ل ١٥٣، ١٣٨٨، ISBN 978-964-376-516-3.
- ^ https://www.guden.com/ItemDisplay/Spring-Hinges
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Juneی 2018. Retrieved 6ی Juneی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ویکیپیدیای فارسی. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گرێجەنە تێدایە. |