کەی ئێف سی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مریشکی کینتاکی
پیشەسازیquick service restaurant sector، خواردنی خێرا
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠
کورتەناوKFC
ناونراوە لەدوایکنتاکی
دامەزرێنەرColonel Sanders
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پۆتانی شوێن٣٨°١١′٥٣″N ٨٥°٤١′٤٥″W
شوێنی دامەزرانNorth Corbin
خاوەنYum! Brands
بەشێکە لە کۆمپانیایYum! Brands
بەرھەمەکان و ماددەکانfried chicken، خواردنی خێرا
Phone number+1-800-225-5532
وێبگەhttps://www.kfc.com/
وەسفی ئاڵاflag of KFC
‎location information URLhttps://locations.kfc.com
Map
ژەمی باڵەکانی مریشک

کەی ئێف سی، وەک ئێستا ناسراوە (بە ئینگلیزی: KFC؛ کورتکراوەی: Kentucky Fried Chicken) بە واتای وشەیی "مریشکی سورەکراوی کێنتاکی") - زنجیرەیەک چێشتخانەی خواردنی خێرایە کە بە شێوەیەکی سەرەکیی تایبەتمەندە بە مریشکی سوورکراوە. شوێنە سەرەکییەکەی لە شاری لویسڤیل لە ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکایە. دووەم گەورەترین زنجیرە چێشتخانەی خواردنی خێرایە لەڕووی فرۆشتنەوە لە جیھاندا لە دوای ماکدۆناڵدز .مریشکی سوورکراوەی کێنتاکیی نزیکەی بیست ھەزار لقی ھەیە لە ١٢٣ وڵاتدا دابەشکراوە تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. سەرەتا چێشتخانەکە لقێکی کۆمپانیای «یەم» بوو بە تەواوی لە ١٩٩٧-تا ئێستا. جگە لە زنجیرەکانی مریشکی سوورکراوەی کێنتاکیی و پیتزا ھاتت و تاکۆ بێڵ و وینگ ستریت ھەن. لە پارێزگای کیوبیکی کەنەدا، زنجیرە چێشتخانەکان خۆیان بە (Poulet Frit du Kentucky) یان بە کورتی (PFK) ناودەبەن.

کەی ئیف سی بە شێوەیەکی سەرەکی مریشکی سورکراوە, ساندویچ، زەڵاتە، یان بەرگر دەفرۆشێت. لەکاتێکدا ژەمە گرنگەکەی کۆمپانیاکە مریشکی سورکراوەیە، ھەروەھا مریشکی برژاو و شیرینی پێشکەش دەکات. لە دەرەوەی ئەمریکای باکوور، کۆمپانیای کەی ئێف سی بەرھەمی گۆشتی مانگا وەک بەرگر و کەباب پێشکەش دەکات، ھەروەھا بەرھەمی گۆشتی بەراز لە ناوچەکانی وەک ئەمریکا و چین پێشکەش دەکات، وەکو پەراسوو و ھەندێک خواردنی ناوخۆیی.

کۆلۆنێل ھارلاند ساندەرز لە ساڵی ١٩٥٢ کۆمپانیاکەی بە ناوی مریشکی سوورکراوەی کێنتاکیی (Kentucky Fried Chicken) دامەزراند بەڵام بیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٣٠.

سەرچاوەکان[دەستکاری]