مەکدۆناڵدز
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
مەکدۆناڵدس (بە ئینگلیزی: McDonald's) گەورەترین زنجیرە خواردنی خێرای ھەمبەرگەرە لەسەر ئاستی جیھان، نزیکەی ٦٨ میلیۆن کڕیار لە ١١٩ وڵات و ٣٥ ھەزار لقی ھەیە، و لقی سەرەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە، کۆمپانیاکە لەساڵی ١٩٤٠ وەک ڕێستوڕانتێکی باربێکیو کرایەوە و سەرپەرشتی دەکرا لەلایەن (ڕیچارد و ماوریس مەکدۆناڵد). لە ساڵی ١٩٤٨دا بەرھەمی ڕێستورانتەکەی کرد بە ھەمبەرگەر. دواتر بزنسمانێک بەناوی (ڕەی کڕۆچ) پەیوەندی بە کۆمپانیاکەوە کرد و کۆمپانیاکەی کردە زنجیرە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی بی بی سی کۆمپانیاکە نیزکەی ١٫٩ میلیۆن کارمەندی ھەیە و داھاتی دەگاتە ٢٧ میلیارد دۆلار.
مەکدۆناڵد بەزۆر بەرھەمەکانی (ھەمبەرگەر، چیسبەرگەر، فینگەر، خوارندەوە گازییەکان، میلکشەیک و شیرنەمەنی) پێشکەش بە کڕیارانی دەکات.
کارەکە لە سالی ١٩٤٠ دەستی پێکرد و لەلایەن ھەردوو برا (ڕیچارد و ماوریس مەکدۆناڵد) وە ڕێستورانتەکە لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا کرایەوە، لە ساڵی ١٩٨٤دا خزمەتگوزاریی "گەیاندنی خێرا" زیاد کرا بۆ خزمەتگوزارییەکانی مەکدۆناڵدس. یەکەم لۆگۆی مەکدۆناڵد وێنەی چێشتێلێنەرێک بوو کە کڵاوێکی شێوە ھەمبەرگەری لەسەر بوو، دواتر لەساڵی ١٩٦٧، ڕۆناڵد مەکدۆناڵد لۆگۆکەی گۆڕی و کردی بە پیتی "M" ئینگلیزی.
لە ٤ی ئایاری ١٩٦١، مەکدۆناڵدس ناوی خرایە نێو ئەو کۆمپانیانەی کە ناوەکەیان پارێزراوە لە دزین.
لقەکانی جیھان[دەستکاری]
مەکدۆناڵدس لە ئێستادا لقی لە زۆربەی کۆمپانیاکانی جیھاندا ھەیە و بەوە کە لەسەرتاسەری جیھاندا ھەمبەرگەری بیگ ماک پێشکەش دەکات.
لە ئێستادا مەکدۆناڵدس لقی تەنھا لەو وڵاتانە نییە کە جەنگی تێدا بووە، سەبارەت بە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لقەکانی مەکدۆناڵدس پێشتر لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ھەبووە، بەڵام دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، چێشخانەکە داخرا، دواتر لە ساڵی ١٩٩٠ دووبارە ھەوڵی کردنەوە ڕێستورانەکە درا، بەڵام ڕێگەی پێنەدرا لەلایەن حکوومەتەوە.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |