کەیتی کاڤەنا
کەیتی کاڤەنا | |
|---|---|
کاڤەنا لە خەڵاتەکانی Inside Soapی ٢٠١٠ | |
| لەدایکبوون | کاثرین سارا کۆڵینس ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٣ نۆرث شیێڵدس، ئینگلتەرا |
| پیشە | خانمەکتەر |
| چالاکبوون | ١٩٧–ئێستا |
| ھاوسەر | کریس جوپ |
| مناڵ(ەکان) | ٣، لەگەڵ نۆوا جوپ |
کاثرین سارا کۆڵینس (لەدایکبووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٣)، ناسراو بە کەیتی کاڤەنا،[١] خانمەکتەرێکی ئینگلیزییە. بە ڕۆڵی جولی کارپ لە ئۆپێرای سابوونی Coronation Streetی ITVدا ناسراوە، کە لە ٢٠٠٨ تا ٢٠١٥ پەخشکرا. ھەروەھا ڕۆڵی ئاسایی لە درامای The Cops (١٩٩٨–٢٠٠١)ی بی بی سی، درامای Bob & Rose (٢٠٠١)ی ITV. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا، لە فیلمی درێژی Murder on the Blackpool Expressدا دەرکەوت.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]کاڤەنا لە نۆرث شیێڵدس، نۆرتەمبەرلاند لەدایکبووە، دایکی کە ناوی ئان بووە، مامۆستایەکی دراما بووە، و باوکی کە ناوی جیۆف بووە، بەڕێوەبەرێکی قوتابخانە بووە.[٢] لە بۆڵتن، لانکاشایر گەورەبووە. لە قوتابخانەی کانۆن سلەید خوێندوویەتی و لە RADA و شانۆی نیشتمانیی گەنجان مەشقیکردووە.[٣]
پیشە
[دەستکاری]کاڤەنا تا ١٩٩٧ بە ڕۆڵی ئاسایی لە تەلەڤیزیۆنی بەریتانیدا دەردەکەوت. ڕۆڵێکی ئاسایی لە زنجیرەی The Copsدا لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠١ ھەبوو. لە ٢٠٠٤دا، ڕۆڵێکی ئاساییی سێرگانت داون "سپایک" میلیگەنی ھەبوو لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی Dalziel and Pascoe. لە ٢٠٠٦دا، لە ئەڵقەیەکی زنجیرە درامای Shamelessی چانێڵ ٤دا دەرکەوت بە ڕۆڵی شێرلی لاوسن. لە ٢٠٠٨دا، بە ڕۆڵی جولی کارپ بەشداریی لە ئۆپێرای سابوونی Coronation Streetی ITVدا کرد.
کاڤەنا لە ھەڵگرتنەوەیەکی شانۆییی زنجیرەکەدا دەرکەوت، بە ناونیشانی شەقامی کۆرۆنەیشن: شەقامی خەونەکان لە ئایاری ٢٠١٢دا. کاڤەنا جێی ڕۆڵی «فریشتەی باکوور»ی گرتەوە؛ کە ڕێنیشاندەریی پۆڵ ئۆگرەیدی دەکرد لە پەنجا ساڵی چیرۆکەکەدا. کاڤەنا ووتی کە ڕۆڵگێڕانی جولی لەسەر شانۆ «زۆر بەجۆش» بوو.
لە ٢٠١٣دا، لە کورتە فیلمی Bradford Halifax Londonدا بە ڕۆڵی مام دەرکەوت.
لە ٢٠١٤دا، Coronation Street خەڵاتی پڕۆگرامی RTSی پێدرا بۆ ئۆپێرای سابوون و درامای بەردەوام.
لە کۆتایی ٢٠١٣وە، کاری دەنگیی بۆ ڕێکلامەکانی زنجیرە مارکێتی بەریتانیی Iceland دەکات.
لە شوباتی ٢٠١٥دا، ڕاگەیەندرا کە Coronation Street جێدێڵێت بۆ بەدیھێنانی حەزەکانی دیکەی. کۆتا ئەڵقەی بە بەشداری کاڤەنا لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٥ پەخشکرا.[٤]
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]کاڤەنا ھاوسەرگیری لەگەڵ فیلمساز و بەرھەمھێنەر کریس جوپدا کردووە. سێ منداڵیان ھەیە: نۆوا (لەدایکبووی ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٥)، کە ئەکتەرە، جێمیما (لەدایکبووی نز. ٢٠٠٧)، و جەیکۆبی (لەدایکبووی ٢٠١٣).[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ کاڤەنا لە A message of support from Katy Cavanagh-Jupe. Octagon Theatre Boston (www.youtube.com). ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
I'm Katy Cavanagh-Jupe.
- ↑ «Coronation Street's Katy Cavanagh: My character Julie Carp is a sex symbol for older men». Daily Mirror. ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Katy Cavanagh leads Coronation Street stars to victory over Emmerdale in netball tournament». The Bolton News. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Coronation Street star Katy Cavanagh quits after seven years». Heat. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Daniels، Colin (١٤ی تەممووزی ٢٠١٣). «Coronation Street's Katy Cavanagh welcomes third child». Digital Spy. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]